سناپچات تايبەتمەندييەکی جياواز زياد دەکات


خه‌ندان

لەم دواييانەدا سناپچات بووەتە بەرنامەيەکی گرنگ لەلای بەکارهێنەرانی مۆبايلە زيرەکەکان، بەهۆی بوونی کۆمەڵێک تايبەتمەندييەوە کە فەيسبوکيش لە هەوڵی بەکارهێنانەوەوەيەتی لە تۆڕەکانيان.

بەپێی هەواڵێکی پێگەی بزنز ئينسايدەر، کۆمپانيای سناپ کە خاوەندارێتی بەرنامەی سناپچات دەکات سەرقاڵی تاقيکردنەوەی خزمەتگوزارييەکی نوێ و جياوازە کە ئەويش زيادکردنی تەکنيکی سێ دوررييە واتە (3D) بۆ ڤيديۆ و بتمۆجييەکانيان.


بەپێی ئەو سەرچاوەيە بێت لە ئێستادا کۆمپانياکە دەستی بەو کارە کردووەو لە رێگەی چەند ئامێرێکی زيرەکەوە تاقيکردنەوەی بۆ خزمەتگوزارييەکە دەکات، پێ دەچێت ئەمەش چەند مانگێک بخايەنێت و دواتر زانياریی زياتری لەسەر بڵاوبکرێتەوە.

بەرنامەی سناپچات بەو ناوبانگی دەرکردووە هەر لە سەرەتای کارا بوونييەوە تايبەتمەندی و خزمەتگوزاریی جياوازی خستووەتە بەردەست بەکارهێنەرەکانی بەڵام دواتر لەلايەن کۆمپانياکانی ديکەوە بە تايبەت فەيسبوک بردراون و بەکارهێنراونەتەوە.

سناپچات يەکێکە لە بەرنامە کۆمەڵايەتييەکان و تيادا بەکارهێنەر دەتوانێت لە رێگەی ژمارە مۆبايل و ئی مەيڵێکەوە خۆی تۆمار بکات، دواتر وێنە و ڤيديۆ بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بڵاوبکاتەوە.

You may also like...