ئامێرێك له‌ مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ژیانتان ئاگه‌دارتان ده‌كاته‌وه‌




زۆرجار به‌هۆی به‌كارهێنانی ته‌له‌فۆن و خه‌ریكبوون به‌ داگیرساندنی سترانێك له‌ نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌تان له‌كاتی لێخوڕیندا، تووشی مه‌ترسی گه‌وره‌ ده‌بنه‌وه‌ و ژیانتان به‌ ته‌واوی له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا ده‌بێ.

به‌م دواییه‌ زانایان ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنییان داناوه‌ كه‌ ناوی "سینستۆن"ه‌ و ده‌توانی به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌نگ تۆمار بكات و دواتر ده‌نگه‌كان به‌ داگرتنی دوگمه‌ی كاركردن لێ ده‌داته‌وه‌ و به‌ ته‌واوی هه‌رچی له‌ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت و ژیانی ڕۆژانه‌ت ده‌یڵێی تۆماری ده‌كات.

به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئامێره‌كه‌ له‌ تۆماركردن و لێدانه‌وه‌ی هه‌رچی تۆ ده‌ته‌وێ ناوه‌ستێ و به‌ توانایه‌كی زۆر ته‌ندروستانه‌ی ده‌نگ، ده‌توانن له‌ یه‌خه‌ی كراسه‌كه‌تانی بده‌ن یان له‌ سنگی تیشیرته‌كانتان هه‌ڵیواسن و به‌ ئاره‌زووی خۆتان شوفێری بكه‌ن، ئه‌و ئامێره‌ هه‌موو شتێكیشتان بۆ تۆمار ده‌كات و توانای هه‌یه‌ به‌ 11 زمان شت وه‌ربگرێ و كۆی بكاته‌وه‌ و دواتریش ده‌بێته‌ ژیاننامه‌یه‌كی تۆماركراوی هه‌ریه‌كێكتان، بڕیاره‌ ئامێره‌كه‌ له‌ مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری داهاتوو بخرێته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.




س.وشە

You may also like...