مۆبایلەکەت لەسەر بێدەنگە و لێشت ون بووە چۆن بیدۆزینه‌وه‌


رەنگە روویدا بێت خۆت یان کەسێکی نزیکت توشی گرفتی وونبونی مۆبایلەکەی بوبێت بەڵام دۆزیبێتییەوە چونکە زەنگێکی بۆ لێداوە و دۆزیویەتییەوە بەڵام چی بکەیت ئەگەر مۆبایلەکە لەسەر دۆخی بێدەنگی بوو. 
بۆ چارەسەری ئەوەش تەنیا پێویستت بە١ رادیۆ دەبێت.
سەرەتا پەیوەندی بکە بۆ مۆبایلەکەت و رادیۆکە دابگیرسێنە و بڕۆرە ئەو شوێنانەی کەپێشتر مۆبایلەکەت پێ بووە و ھەست دەکەیت لەوێ لێت ون بووە.
کاتێ رادیۆکە لەشوێنی مۆبایلەکە نزیک بوووەوە گوێت لەدەنگی تەشویش دەبێت لەرادیۆکەدا و بەو جۆرە مۆبایلەکەت دەدۆزیتەوە. 
دەشتوانیت لەرێی ئەپڵیکەیشنی Whistle Phone Finder ەوە بیدۆزیتەوە کەلەسەر ئەندرۆید کاردەکات و بێ ئینتەرنێت دەیدۆزێتەوە لەرێی کارپێکردنی گرتەیەکی ڤیدیۆ یان دەنگ و گۆرانییەوە.
ئەپڵیکەیشنی Find My Iphone: 
ئەمەش تەنیا لەسەر سستمی iOS کاردەکات کاتێ مۆبایلەکەت لێ وونبوو لەرێی ئەم ئەپڵیکەیشنەوە دەیدۆزیتەوە ئەگەر مۆبایلەکە داخرابێت یان شەحنیش لەمۆبایلەکە نەمابێت.

بۆ داگرتنی به‌رنامه‌كانیش كلیك له‌ ناوی به‌رنامه‌كان بكه‌ن
بۆ ئایفۆن
بۆ ئه‌ندرۆید

You may also like...