تازه‌ترین ئامێری سیخوڕی
ئه‌م ئامێره نوێترین ئامێری سیخوڕی ئه‌مریكایه كه تائێستا خرابێته ڕوو.
ئامێرێكه وه‌ك ماسی وایه، هه‌ر وه‌ك ماسیش مه‌له ده‌كات له‌هه‌مان كاتیش‌دا ماسیش نیه و ڕۆبۆته.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی CNNئه‌م سیخوڕه سه‌ربازییه, ئێستا له‌ویلایه‌تی ڤێرجینیایه, سیخوڕه‌كه درێژیه‌كه‌ی پێنج پێ ده‌بێت و كێشه‌كه‌ی نزیكه‌ی سه‌د پاوه‌نده.
ئه‌م سیخوڕه بهجۆیستیكێك له‌ده‌ره‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێت یان به‌رنامه‌ی ئۆتۆڕهنی بۆ داده‌نرێت، خۆی به به‌رنامه كاره‌كانی خۆی به‌ڕێ ده‌كات .
ده‌ریاوانه‌كان باوه‌ڕیان وایه ئه‌م ئامێره به‌ئاسانی نابینرێت، چونكه شیوه‌ی وه‌ك ماسی وایه هه‌ر وه‌ك ئه‌ویش مه‌له ده‌كات، ده‌شتوانرێت ڕه‌نگی شین بكریت.
هه‌روه‌ها به جۆرێك دروستكراوه، كه تیشكی سۆنه‌ر ناتوانێت بیدۆزێته‌وه و جۆڵه‌ی ئامێرهكهیش نیشان نادات.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه، ئه‌م ئامێره بۆ سێ مه‌به‌ست به‌كار دێت:یه‌كه‌م بۆ خستنه‌ڕووی دوژمنانی ده‌ریا, دووه‌م بۆ گه‌ڕان به‌دوای مینه تێكشكێنه‌ره‌كانی ده‌ریا و سێیه‌میش بۆ ئاگادار كرنه‌وه له‌هه‌ر هێرشێكی نه‌ویستراو له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه.
—————————————————————–
و: عه‌لی كه‌ریم
_________________________________