كاتی‌ میوه‌خواردن

كاتی‌ میوه‌خواردن

توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن، ماده‌ی خۆراكیه‌كانی ناو میوه‌كان كاتێك به‌ئه‌ندامه‌كانی‌ جه‌سته‌ ده‌گه‌ن، كه‌ (20 ـ 30) خوله‌ك به‌ر له‌نانخواردن یان له‌نێوان ژه‌مه‌كاندا بخورێت.

په‌یجی‌ مرۆڤ‌و ته‌ندروستی‌ بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌وانه‌ی میوه‌كان دوای نانخواردن ده‌خۆن، پێویسته‌ ئاگاداری ئه‌وه‌بن، كه‌ میوه‌ ئاوی سروشتی تێدایه‌و وه‌ك خۆراكی پرۆتین، نیشاسته‌‌و چه‌وریه‌كان پێویستیان به‌هه‌رسكردنێكی زۆر نییه‌، بۆیه‌ له‌نێوان ژه‌مه‌كاندا به‌هۆی به‌تاڵبونی گه‌ده‌، میوه‌ دوای خواردنی له‌گه‌ده‌وه‌ ده‌چێته‌ ڕیخۆڵه‌، به‌ڵام له‌ژه‌مه‌ سه‌ره‌كیه‌كاندا، خۆراكه‌كان چونكه‌ ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆرتر له‌گه‌ده‌دا بمێننه‌وه‌، ڕێگه‌ له‌ڕۆیشتنی میوه‌ به‌ره‌و ڕیخۆڵه‌ ده‌گرن‌و میوه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ده‌دا ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی پڕبونی گه‌ده‌و قورسی‌و ترشان‌و سوتانه‌وه‌ی گه‌ده‌.
—————————————————————–
و: شاخه‌وان


 _________________________________

You may also like...