به‌هۆی وێنه‌ی پێشمهرگهیهكەوە بڕوانامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستده‌هێنێت
له پێشبڕكێیه‌كی فۆتۆگرافی نێوده‌وڵه‌تییدا كه ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا له ستراسبۆرگ- فه‌ره‌نسا رێكیخستبوو، فۆتۆگرافه‌رێكی ناوچه‌ی گه‌رمیان خه‌ڵات و بڕوانامه‌ی پێده‌به‌خشرێت، فۆتۆكهش كه به‌شداری پێكردووه وێنه‌ی عه‌میدێكی پێشمه‌رگه‌یه له‌كاتی نوێژكردندا له میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر.
فۆتۆگرافه‌ر محه‌مه‌د مه‌جید، به خه‌ندانی راگه‌یاند: “رۆژی ١٠ ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٤، له رۆژی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤدا، له‌ڕێگه‌ی نێتۆركهوه و به فۆتۆیه‌ك به‌شداریم كرد له پێشبڕكێیه‌كی فۆتۆگرافی كه به‌ناوی (نا بۆ رق و كینه، لێبورده‌ی ئایینی) و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا له ستراسبۆرگ- فه‌ره‌نسا، رێكخرابوو.
وتیشی: “ژماره‌یه‌كی زۆر وێنه به‌شداریی پێكرابوو له پێشبڕكێكه‌دا، چه‌ند رۆژێكیش له‌مه‌وبه‌ر هه‌شت باشترین فۆتۆ هه‌ڵبژێردران، تیایدا فۆتۆكه‌ی من پله‌ی پێنجه‌می پێدراوه و خه‌ڵات و بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی (ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا) م له‌سه‌ر وه‌رگرتووه”.
وێنه‌كه‌ی محه‌مه‌د مه‌جید، وێنه‌ی عه‌میدێكی پێشمه‌رگه‌یه له كاتی نوێژكردندا له میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر له سنوری جه‌له‌ولا.
_________________________________