ألأَیْمَان _ به‌شى سوێند خواردن
ألأَیْمَان _ به‌شى سوێند خواردن
.
سوێند دانامه‌زرێ ته‌نها به‌خوا (اللّه) نه‌بێت یا ناوێك لهناوهكانى یان سیفه‌تێك لهسیفهتهكانى
(الأَیْمَان) كۆى (ێمِیْن)ه و ه(أَصْل) ى (ێمِیْن)یش له‌زمانى عه‌ره‌بدا واته : ده‌ست ، وه‌سوێند خواردنیش به (یمین) ناو براوه چونكه كاتێك كه سوێندیان بخواردایه هه‌ر یه‌كه ده‌ستى ڕاستى هاوه‌ڵه‌كه‌ى ده‌گرت . وهلهشهرعیش دا جه‌خت كردنه له‌سه‌ر شتێك به‌ناوێك له‌ناوه كانى خواى گه‌وره یان سیفه‌تێك له سیفاته‌كانى
چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى) خۆى وا سوێندى خواردووه وهئێمهیشى فێر كردووه كه‌وا به‌و شێوه‌یه سوێند بخۆین ، له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو فه‌رموودانه‌ى كه‌له‌و باریه‌وه هاتووه له‌وانه فهرموودهكهى (إبنُ عُمر) (خواى لێ ڕ‌ازى بێت) كه‌وا فه‌رمووى : سوێند خواردنى پێغه‌مبه‌ر (صلى) به ((لا ، وَمُقَلِّبَ القُلُوبِ))بووه واته : نه‌و ، به‌و كه‌سه‌ى كه ههڵگێڕهوهى دڵانه[رواة البخارى (11/رقم 6628)]ا
وهفهرموودهكهى تر‌ى (إبنُ عُمر) كه‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى) ده‌رباره‌ى (زید بن حارپه) فه‌رمووى ((وَأَيْمُ اللهِ إنْ كَانَ لَخَليقَاً لِلإِمَارَةِ))واته : سوێند به‌خوا ئه‌و شایه‌ن بوو بۆ فه‌رمان ڕه‌وایى [رواة البخارى (11/رقم/6627) ومسلم (4/1884/2426)]ا
وه له فه‌رمووده‌ى زۆریش دا هاتووه كه‌به وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ))سوێندى خواردووه واته : به‌و كه‌سه‌ى كه‌نه‌فسى منى به‌ده‌سته[برِوانة صحيح البخارى /باب كيف كانت يمين النبي ؟ ]ا
وهحهرامهو شیركه (شیركى بچوك) ئه‌گه‌ر به غه‌یرى ئه‌و سوێند بخورێت
له‌به‌ر فهرموودهكهى (عَبْدُاللهِ بن عُمَر) (خوایان لێ ڕ‌ازى بێت) كه‌وا فه‌رمووى : (پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى) گه‌یشت به (عُمَرُ بنُ الخَطاب) دا كهڕێى ده‌كرد له‌گه‌ڵ قافڵه‌یه‌ك دا و سوێندى بهباوكى ده‌خوارد جا ، پێى فه‌رموو ((أَلا إنَّ اللهَ يَنهَاكُمْ أَنْ تَحْلِفُوا بِآبَائِكُمْ ، مَنْ كَانَ حَالِفَاً فَلْيَحْلِفْ بِاللهِ اَوْ لِيَصْمُتْ))واته : بزانن كه‌وا خواى گه‌وره قه‌ده‌غه‌تان لێ ده‌كات له‌وه‌ى سوێند بهباوكتان بخۆن ، هه‌ركه‌سێك سوێندى خوارد بابه خوا سوێند بخوات یان بێ ده‌نگ بێت .[رواة البخارى (11/رقم6646) ومسلم 3/1276/1646) وابو داود (3/رقم 3249) والترمذي (3/45/1573) وغيرهم]ا
وهفهرموودهكهى (أَبُو هُرَیرَه) (خواى لێ ڕ‌ازى بێت ) كه‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى) فه‌رمووى ((لاَتَحْلِفُوا إِلَّا بِاللهِ وَلاَتَحْلِفُوا إلاَّ وَانْتُمْ صَادِقُونَ))واته : سوێند مه‌خۆن ئیللا به‌خوا نه‌بێت ، وه‌سوێندیش مه‌خۆن ئیللا به‌ڕاسته‌وه نه‌بێت [رواة ابو داود (3/رقم 3268) والنسائي (7/5/رقم 3769) وغيرهما وهو حديث صحيح بروانه الاروا‌ء (2698) وصحيح الجامع (7249) وصحيح النسائي(3529)]ا
وه‌له‌به‌ر فهرموودهكهى (إبنُ عُمر) (خوایان لێ ڕ‌ازى بێت) كه‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى) فه‌رمووى ((مَنْ حَلَفَ بِغَيْرِاللهِ فَقَدْ كَفَرَ))واته : هه‌ر كه‌سێك سوێند به (غَیْر)ى خوا بخوات ئه‌وه كوفرى كردووهرواة ابو داود (3/رقم 3251) الترمذي (4/110/1535) والحاكم في المستدرك (1/52) ورواه احمد (2/24) بلفظ ((فَقَدْ أَشْرَكَ)) واته: ئه‌وه شیركى كردووه ، و فى لفظ الترمذي (4/110/1535) والحاكم (4/297) ((فَقَدْ كَفَرَ وَأَشْرَكَ)) وهو صحيح بروانه الأرواء (2561) والسلسلة الصحيحة (2042) الجامع (6204)]ا
تێبینى
یه‌كه‌م : هه‌ندێ كه‌س ده‌ڵێن دروسته سوێند خواردن به‌كه‌سێكى تر جگه له‌خوا چونكه خواى گه‌وره لهقورئاندا سوێندى بهخۆرو مانگ و …. هتد له‌دروست كراوه‌كانى خواردوه و پێغه‌مبه‌ریش (صلى) له‌فه‌رمووده‌ی كابراى ده‌شته‌كى (الأعْرَابِی) دا فه‌رمووى :((أَفْلَحَ وَأَبِيْهِ إِنْ صَدَقَ)) واته : سوێند بهباوكى سه‌رفراز بوه ئه‌گه‌ر راست بكات. درێژه‌ى ئه‌م فه‌رموو ده‌یه [رواة البخارى (1/رقم 46) وابو داود (1/رقم 391) والنسائي (1/226) ومالك (1/175/94) واحمد (1/1629) ومسلم (1/40/11)].به‌بێ (وأبیه) به‌ڵام ته‌نها له ڕیوایه‌تێكى(مُسْلِم) دا به‌و (لَفْظ) ى پێشوو هاتووه ، جا منیش له‌وه‌ڵام دا ده‌ڵێم : له‌باره‌ى ئه‌وه‌وه كه‌خواى گه‌وره سوێند به‌دروست كراوه‌كانى ده‌خوات ئیمامى (الشَّعْبِی) ده‌فه‌رموێ : به‌دیهێنه‌ر (الخَالِق) سوێند به‌و دروستكراوانهى ده‌خوات كه‌خۆى ویستى له‌سه‌رێتى ، وهبهدیهێنراویش (المَخْلُوق) سوێند ناخوات ته‌نها به به‌دیهێنه‌ر (الخَالِق) نه‌بێت بڕوانه [فتح البارى شرح حدیپ رقم (6646)] بۆیه ئێمه نابێت لاسایى به‌دیهێنه‌ر(الخَالِق) بكه‌ینه‌وه وه‌ئه‌وه‌ى كه‌وا لهڕیوایه تێكى ئیمامى (مُسلم) دا هاتووه كه‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى) سوێندى بهباوكى كابراى ده‌شته‌كى خواردووه . هه‌ندێك له‌زانایان ده‌فه‌رموون (أَصْل)هن ئه‌و (لَفْظ) ى ئیمامى (مُسلم) راویهكان (تَصْحِیف) یان كردووه- واته : لهكاتىنوسینهوهدا به‌هه‌ڵه نوسراوه (وأبیه) ، چونكه شێوه‌ى نوسینى (والله) و(وأبیه) له‌یه‌كه‌وه نزیكه ، بۆیه لێیان گۆڕاوه(والله) یان كردۆته( وأبیه) – چونكه لهڕیوایهتهكانىتردا به (ڵفْط)ى ((أَفلحَ ۆاللهِ إِنْ صَدَق)) هاتوه ، وهههندێكىتر له‌زانایان ده‌فه‌رموون ئه‌گه‌ر هه‌تا ئه‌م ڕیوایه‌ته (صحیح) یش بێت ئه‌وه ، له‌پێش دا بووه كه‌هێشتا قه‌ده‌غه‌ى لێ نه‌كرابوو سوێند به ( غَیْر) ى خوا بخورێت به‌ڵام له‌پاشان قه‌ده‌غه‌ى لێ كرا . (إبنُ العَرَبِی المَالِكِی) ده‌فه‌رموێ : ((ۆرُوێ أنَّهُ (صلى) كَانَ ێحْلِفُ بِأَبِیْهِ حَتَّى نُهِێ عَنْ ذَلِكَ)) وه ئیمامى (السُّبُكی) ده‌فه‌رموێ : زۆربه‌ى (شَاڕح)ه كان له‌سه‌ر ئه‌م ڕایه‌ن ، جا منیش ده‌ڵێم : بێ گومان ئه‌م ڕایه ڕاسته‌و هیچ پێویست به‌پێچ و په‌نا ناكات وهفهرموودهى قهدهغهكردنهكهى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى) له (عمر) كه‌وا سوێند بهباوكى نه‌خوات ، به‌ڵگه‌یه‌كى ڕون و ئاشكرایه كه‌وا له‌پێش دا سوێندیان به‌شتى تر خواردووه به‌ڵام پاش ئه‌وه قه‌ده‌غه‌ى لێ كراوه وهفهرموودهكهى (قَتِیْڵه ) ى خێزانى ( جُهینه) (خواى لێ ڕ‌ازى بێت) ئه‌مه زیاتر ڕوون ده‌كاته‌وه كهوافهرمووى : كابرایه‌كى جووله‌كه هات بۆلاى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى) ووتى : ئێوه (نِد) بڕیارده‌ده‌ن و (شِرك) یش ده‌كه‌ن ده‌ڵێن((مَاشَاءَ اللهُ وَشِئْتَ)) وةدةلَيَن: ((وَالكَعْبَة))جا ثيَغةمبةرى خوا (r) ثاش ئةوة فةرمانى كرد كةوا ئةطةر سويَنديان خوارد بلَيَن((وَرَبّ الكَعْبَة)) وةبلَيَن : ((مَاشَاءَ اللهُ ثُمَّ شِئْتَ)) [رواه النسائى(برِوانه صحيح النسائى(3533)) والسلسلة الصحيحة للألبانى (136)]ا
دووه‌م : هه‌ندێك كه‌س ئه‌وه ده‌كه‌نه بیانوو بۆ ئه‌وه‌ى سوێند به‌كه‌سێكى تر جگه له خوا بخۆن كه‌وا نه‌وه‌ك سوێند به‌خوا به‌درۆوه بخۆن . وه‌یان ئایه‌تى[وَلاَتَجْعَلُوا اللهَ عُرْضَةً لأَيْمَانِكُمْ …] (البقرة : 224)ده‌كه‌نه به‌ڵگه ئێمه‌ش لهوهڵامیان دا ده‌ڵێین : چاكترین وه‌ڵامى ئه‌م بیانووه بێ هێزه ووته‌كه‌ى (عَبْدُاللهِ بن مَسْعُود)ه (خواى لێ ڕ‌ازى بێت) كه‌وا ده‌فه‌رموێ: ((لأَنْ أحلِفَ بَالِلهِ كَاذِبَاً أَحَبَّ إلّيَّ مِنْ أَنْ أَحْلِفَ بِغَيْرِهِ صَادِقَاً))واته : ئه‌گه‌ر سوێند به‌خواوه به‌درۆ بخۆم پێم خۆشتره له‌وه‌ى سوێند به كهسێكىتر جگه له ئه‌و بخۆم به‌ڕاسته‌وه . ڕه‌زاى خوا له (عَبْدُالله) بێت به‌ڕاستى وایه چونكه سوێند خواردن به‌خوا به‌درۆوه تاوانه !!! به‌ڵام سوێند خواردن بهكهسێكىتر بهراستیشهوه شیركه كه‌گه‌وره‌ترین تاوانه !!! ئه‌م ووته‌یه له (إبْنُ عَبَّاس وإبْنُ عُمَر) یشه‌وه ده‌گێڕنه‌وه (خوایان لێ ڕ‌ازى بێت) بڕوانه [فتح البارى شرح حدیپ رقم (6646) ] وهئایهتهكهش ئه‌و مانایه‌ى نىیه كه‌هه‌ندێك واى لێ تێگه‌یشتون: (ابنُ عبّاس) (خوایان لێ ڕ‌ازى بێت) له‌ته‌فسیرى دا ده‌فه‌رموێ : سوێند خواردن به‌خوا مه‌كه‌نه به‌رگرى كه‌وا ئیتر چاكه نه‌كه‌ن به‌ڵكو هه‌ركاتێك سوێندتان به‌خوا خوارد كه چاكه‌یه‌ك نه‌كه‌ن ئه‌وه كه‌ففاره‌تى سوێنده‌كه‌تان بده‌ن و چاكه‌كه بكه‌ن (إبنُ كثیر) ئه‌م ته‌فسیره له(مَسْرُوق وشَعْبِي وإبْرَاهِيْم النَّخْعِي ومُجَاهِد وطَاوُس وسَعِيْدُ بنُ جُبَيْر وعَطَاء والزُّهْرِي والحَسَن وقَتَادَه و ومُقَاتل والرَّبِيْعُ بنُ أَنَس والضَّحَّاك وعَطَاء الخُرَاسَانِي والسُدِّي)یه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ڕه‌حمه‌تى خوا له‌هه‌موویان بێت و ڕه‌زاى خوایش له (إبنُ عبّاس) بێت بڕوانه [تفسير ابن كثير (1/266) تفسير هذه الآية]
—————————————
ئيسلام وسه‌رده‌م
سه‌رچاوه : بوخته‌ی فيقهی شه‌ريعه‌ت
نووسين : م. طارق حسن هه‌مه‌وه‌ندی
_________________________________