چیتر خەمی پاتری مۆبایلەكەت نەبێت
لە سایەی پەرەسەندنەكانی تەكنەلۆژیاوە ئامێرێكی پاوەر بانكی نوێ دروست كراوە كە قەبارەیەكی بچووكی هەیە و لە هەمان كاتدا پاڵپشتی سەرجەم مۆبایلەكانی ئەندرۆید و ئای فۆن دەكان .
ئەم ئامێرە نوێیە ناوی (كۆڵ چارگ)ە و لەلایەن كۆمپانیای (كۆڵ چارگەر)ی سلۆڤاكیەوە دروست كراوە و پاڵپشتی هەموو مۆبایلە هۆشمەندەكان دەكات كە ئۆپەرەیتن سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێسیان لەسەر جێگیر كراوە .
كۆمپانیای كۆڵ چارگ ئاماژە بەوە دەكات كە پاوەر بانكەكەی ئەوان بچووكترینە لە جیهاندا و شوێنی سێ پۆرتی هەیە ئەویش بۆ وەرگرتنی ووەز و دانەوەی بە مۆبایلەكانی ئەندرۆید و ئایفۆن .
توانای ئەم ئامێرە نوێیە 1000 میللی ئەمپێرە لە كاتژمێریكدا و جگە لە بارگاوی كردنەوەی مۆبایل , دەتوانیت كەیبڵەكانی بۆ گواستنەوەی داتاو زانیاری لە نێوان مۆبایل و كۆمپیوتەر بەكار بهێندرێت .
بە مەبەستی كۆكردنەوەی هاوكاری , كۆمپانیای كۆڵ چارگ ئەم داهێنانە نوێیەی لە ماڵپەری (ئیندی گۆگۆ) بلاو كراوەدە و ئامانجی كۆمپانیاكەش تەنها 60 هەزار دۆلار بوو , بەڵام تاوەكو ئێسا زیاتر لە 81 هەزار دۆلاری بۆ كۆكراوەتەوە .
قەبارەی ئەو ئامێرە نوێیە 5 سانتیمەتر و نیوە و كێشەكەی 38 گرامە و نرخەكەی بۆ مۆبایلی ئایفۆن 25 دۆلاری ئەمریكی یە و بۆ مۆبایلەكانی ئەندرۆید تەنها 15 دۆلاری ئەمریكیە .
سهرچاوه كوردیو
kurdiu.org
_________________________________