★–لینوکس چییە؟– ★

لە کورتتین بڕگەدا، (لینوکس) بریتییە لە (سیستەمێکی ئیشپێکردن)..
(لینوکس) نەرمەکاڵایەکە لەسەر (بژمێری ئەلیکترۆنی)، توانا و ئیش دەدات بەو نەرمەکاڵایانەی کە لەناو خودی خۆیدا بوونیان هەیە بۆ ئەوەی فەرمانێک یاخود کۆمەڵە فەرمانێک جێبەجێ بکات.
(سیستەمی ئیشپێکردن)یش فەرمانێک یاخود زیاتر لە نەرمەکاڵایەکەوە وەردەگەڕێتەوە بۆ (ڕێکخەری بژمێری ئەلیکترۆنی)، وە (ڕێکخەر)ەکەش فەرمانە دیاریکراوەکە ئەنجامدەدات و پاشان ئەنجامی کارەکەی دەنێرێتەوە بۆ نەرمەکاڵاکە لەڕێی (سیستەمی ئیشپێکردن)ەکەوە.
(لینوکس) هەر وەک (سیستەمە ئیشپێکردن)ەکانی ترە، مەبەست لە Windows و OS Xە.
بەڵام شتێک وا لە (لینوکس) دەکات لەوانی تر جیاواز بێت, (سیستەمی ئیشپێکردن)ی (لینوکس) لە ساڵی 2008دا داهاتەکەی 25$ بلیۆن (ecosystem) بووە لە کاتێکدا لە ساڵی 1991ەوە دەست بە گەشەپێدانی کراوە.(لینوکس) گەشەپێدراوە بۆ ئەوەی پێشەنگی (سیستەمە ئیشپێکردن)ەکان بێت.وەکو (سیستەمێکی ئیشپێکردن)ی کراوە، (لینوکس) بە هاریکارییانە گەشەیپێدراوە، واتا هیچ بەشگە و هاوبەشگەیەک یارمەتیدەر نەبوون لە گەشەپێدان و درووستبوونی.لە ئێستادا زیاتر لە 1000 گەشەپێدەر، زیاتر لە 100 بەشگەی جیاوازەوە، بەشداریکەرن بۆ هەر وەشانێکی (ناووک).وە لە 3 ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە 3200 گەشەپێدەر لە 200 بەشگەی جیا جیاوە بەشداری لە گەشەپێدانی (ناووک)دا کردووە، لەکاتێکدا کە (ناووک) تەنها بەشێکی بچووکی دابەشکراوەکانی لینوکسە!


 _________________________________

You may also like...