ئای ئۆ ئێسە نوێيەکە جەيڵبرێک کرا


لە تۆڕی کۆمەڵايەتی تويتەرەوە، هەواڵی شکاندن و جەيڵبرێک کردنی کۆتا ڤێرژنی ئای ئۆ ئێسە نوێيەکە بڵاوکرايەوەو وەک 
هەواڵێکی خۆش بەبەکارهێنەرانی ئايفۆن راگەياندرا.


لەسەرەتای ئەم مانگە کۆمپانيای ئەپڵی گەشەپێدەری سيستمی ئای ئۆ ئێس دواين ڤێرژنی خستە بەردەست بەکارهێنەرانی کە ٩.٣.٢ بوو، بەڵام گروپی تۆدێسکۆ لە تويتەر هەواڵی شکاندنی ئەو سيستمەی بڵاوکردەوەو بە ڤيديۆيەک خستييە بەرچاو 
بەکارهێنەرانی.


هەروەها ئەو گروپە ئاماژەشيان بەوەداوە لەبەر هەندێک تاقيکردنەوەی ديکە و دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ئای ئۆ ئێسی ڤێرژنی ٩.٣.٣ ئەو جەيڵبرێکەيان ناخەنە بەردەست بەکارهێنەران بەڵکو چاوەڕێ دەکەن و لە ئايندەيەکی نزيکدا زانياریی زياتری لەسەر بڵاودەکەنەوە.


جەيڵبرێک يەکێکە لەکارە ناياسييەکانی بەدەر لە کۆمپانيای ئەپڵ، کە چەند گروپ و کەسێک کە کاريان گەشەپێدەری بەرنامەکانە دەچنە ناو سيستمە کارپێخەرەکانەوەو دەستکاری دەکەن بەمەبەستی دابەزاندنی ياریی و ئەو بەرنامانەی بەپارەن تا بەکارهێنەران بتوانن بەبێبەرانبەر شت دابگرن و تايبەتمەندی ديکەی بۆ زيادبکەن.


ڤيديۆی جەيڵبرێکەکە:




سه‌رچاوه‌ : خه‌ندان


 _________________________________

You may also like...