پێش كڕينى هه‌ر مۆبايلێكى ده‌ستى دوو ئه‌م سێ كۆده‌ لێبده‌

به‌هۆى قه‌يرانى داراييه‌وه‌ خه‌ڵكێى زۆر روويان له‌ كڕينى مۆبايلى ده‌ستى دوو كردووه، واتا پێشتر له‌ لايه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ به‌كارهاتووه‌، به‌ڵام به‌بێى ئه‌وه‌ى هيچ زانيارييه‌كى له‌سه‌ر جۆرى مۆبايله‌كه‌ و باشى و خراپىييه‌كانى هه‌بێت دواى مامه‌ڵه‌كردن راسته‌وخۆ ده‌يكڕێت، هه‌ر بۆيه‌ چه‌ندين گرفتى جۆراو جۆر رووى تێ ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ى درك به‌وه‌ى بكات مۆبايلێكى خراپى هه‌ڵبژاردووه‌ و چه‌ندين شكستى تێكه‌وتووه‌.

بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م گرفته‌، سێ كۆدى جياوازمان بۆ ئاماده‌كردوون، كه‌ پێش كڕينى تاقى بكه‌يته‌وه‌ له‌سه‌ر مۆبايله‌كه‌، راسته‌وخۆ باشى و خراپى مۆبايله‌كه‌ت بۆ ده‌خاته‌ڕوو: 

1-(#*#0*)دواى لێدانى ئه‌م كۆده‌، خشته‌يه‌كت ده‌داتێ، له‌سه‌ر ئه‌م خشته‌يه‌، به‌زمانى ئينگليزى ئاماژه‌ به‌ هه‌ريه‌ك له‌ ( ده‌نگ، ره‌نگ، شاشه‌، له‌مس و كامێرا..هتد) كراوه‌، په‌نجه‌ له‌سه‌ر هه‌ر يه‌كێك له‌م ئامرازانه‌ داگريت، بۆت تاقى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ حاڵێكى باش دايه‌ يان نا. 

2- (*#*#4636#*#*) زانياريت له‌سه‌ر پاترى مۆبايله‌كه‌ پێ ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ى بزانى له‌ حاڵه‌تێكى باش دايه‌ ياخود خراپ، چونكه‌ هه‌ر كامێك له‌مانه‌ بێت، ده‌نوسرێت. 

3-(*#*#3646633#*#*) ئه‌م كۆده‌شيان، زيانياريه‌كى گشتييت له‌سه‌ر به‌شه‌كانى ديكه‌ى مۆبايل پێ ده‌دات‌. 

واباشتره‌ تۆ كۆدى يه‌كه‌م و دووه‌م پشت گوێ نه‌خه‌يت، چونكه‌ ئه‌مانه‌ كۆمه‌ڵێك بڕگه‌ى سه‌ره‌كين رۆژانه‌ كاريان له‌سه‌ر ده‌كه‌يت و تووشى گرفت ده‌بيت له‌گه‌ڵيان. 

بۆ زانيارى زياتر سه‌يرى ئه‌م گرته‌ ڤيديۆيه‌ى خواره‌وه‌ بكه‌






سه‌رچاوه‌ : K24


 _________________________________

You may also like...