بلاو كردنه‌وه‌ی ئایفۆن ٧هه رای نایه‌وه‌ تایمند مندیه‌ نویكه‌ بزانه‌%



ئایفۆن ٧ دەبڵ سیمکارد دەبێت

بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دوو سیمکاردیی ئایفۆن ٧ ھەمووانی دڵخۆش کردووە و پێیان وایە بەوشێوەی دەتوانرێت زۆر کاری پێبکرێت.

بەپێی ھەواڵێکی
ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی دەیەوێت لە ئایفۆن ٧دا خەونە چەند ساڵەییەکەی بەدیبھێنێت و دوو سیمکاردیی بھێنێتە ئاراوە، ئەوەش لەڕێگەی دانانی ٢ شوێنی سیمکاردەوەیە و وێنەی ئەو ٢ شوێنە لە کۆمپانیاکەوە دزەی پێکراوە.

ھاوکات ھەندێک لە شارەزایان پێیان وایە ئەوە دەبێتە شوێنی میمۆری دەرەکی، بەڵام ئەپڵ ھیچ کات نەیویستووە ئایفۆن میمۆری دەرەکی ھەبێت و ھەربۆیە ئەوە ئەگەرێکی زۆر لاوازە، ھەروەھا ئەپڵ لە رابردوودا چەند جارێک بەکارھێنەرانی بە تایبەتمەندی زۆر گرنگ سەرسام کردووە و پێدەچێت ئەمەش یەکێک بێت لەوانە.

وەرگیرا و بە سوپاسەوە


 _________________________________

You may also like...