لەگەڵ ئەم خزمەتگوزاریەی گووگڵ ماڵئاوای لە ئینتەرنێتە هێواشەکەت بکە



کۆمپانیای گووگڵ خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی خێرای راگەیاندوە بۆ هەموو وڵاتانی جیهان ، لە قۆناغە سەرەتاییەکانیشی هەڵستاوە بە دروستکردنی خزمەتگوزاریەک کە لە رێگایەوە هەر ماڵپەریکت دەوێت بە خێرای و بە ماوەیەکی زۆر کەم بۆت دەکاتەوە بۆ مۆبایل .
کۆمپانیای گووگڵ ئەم خزمەتگوزاریەی لە کۆنگرەی I/O 2015 کە بۆ گەشەپیدەران گرێدرا بوو راگەیاند ، وە گووگڵ رایگەیاندوە کەوا لە ئیستادا لە هەوڵی بەرو پیش بردنی و فراوانکردنی خزمەتگوزاری Google Web Light دەدات کە لەرێگایەوە یارمەتی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت دەدات بە خێرای هەر ماڵپەریکیان دەوێت بیکەنەوە لەو وڵآتانە خیرای ئینتەرنێتیان هێواش و لەسەر خۆیە .
لە ئیستادا گووگڵ خزمەتگوزاریەکەی بەردەست کردوە بە شێوەیەکی تاقیکاری و لە داهاتوودا بە شێوەیەکی فراوانتر پەرەی پێدەدات و بڵاوی دەکاتەوە .
کار کردنیشی بەم شێوەیەیە ئەم لینکە کۆپی بکە بکە و لەدوای نیشانەی یەکسانە= ئەو ماڵپەرە بنوسە کە دەتەویط بیکەیتەوە و ئینتەر بکە بە خێرای ماڵپەرەکەت بۆ دەکاتەوە :http://googleweblight.com/?lite_url=http://your_website_URL
بە واتای گەر بمانەوێت ماڵپەری زانیاری بکەیەنەوە لە دوای یەکسانە دەنوسین Www.Zanyari.tk و ئینتەر دەکەینە ، وەکوو ئەم لینکە ، لەو کاتەدا دەبینین ماڵپەری زانياى بە خێراتر لە باری ئاسایی دەبێتەوە بەڵام بە شێوازیكی جیاواز لە ماڵپەری زانيارى دەبینین بابەتەکانی هەموو هێناوە تەنها دیزاینەکەی جیاوازە وەکوو ئەم لینکە فەرموو سەیری بکەن :http://googleweblight.com/?lite_url=http://www.zanyari.tk


لەم ڤیدیۆیەدا هەردوو جۆری ئینتەرنیت تاقی دەکرێنەوە ئەم خزمەتگوزاریە بە ١٠ چرکە ماڵپەرەکە دەکاتەوە بەڵام بە ئینتەرنیتە ئاساییەکە ٦٠ چرکەی دەوێت واتا ٥٠ چرکە خێراتر ماڵپەرەکە دەکاتەوە .

ئامادەکردنی:راوێژ سەعید


 _________________________________

You may also like...