١٢ زانیاری دەربارەی لینوکس کە خافڵگیرت دەکات!

سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بیت 
کاتێک لینوکس تۆرڤاڵدز(Linus Torvalds) باسی لە لینوکس کرد و دەستی بە خولقاندنی، هیچ کات بە خەونیش نەیدەدەی کە ئەم سیستەمە بتوانێت جیهانی تەکنۆلۆژی و سەنعەت داگیر بکات و چەترێک بێت بۆ کۆمەڵگای گەشەپیدەران و بەرنامەنووسەرانی کۆمپیوتر.لە سەرەتا لینوکسی ترڤاڵدز زۆر کارا نەبوو بەڵام گەشە پێدەران پاش تیکڵاو کردنی کامپۆنێتەکانی(components )گنو لە ئەم ناوەرۆکە توانیان زۆر بەهێزی بکەن.ئێستا پاش ٢٠ ساڵ ئەم سیستەمی کارپێکردنە لە بەردەست گەشە پێدەرانە تا بتوانن خەیالەکانیان و خەونەکانیان بە هەنگاویکی بەهێزتر بەرەو پێش ببات. کاتی ئەوە هاتووە بزانین کە لینوکس چەندە بەهێزەو  خەونەکەی ترڤاڵدز تا کوێ هاتوەتە دی ؟
١- کاتێک ترڤاڵدز دەستی بە نووسینی لینوکس گرت ئەم سیستەمە تەنها ٦٥ کیلۆبایت لە بیرگەی کۆمپیوترەکەی بەخۆیەوە قەرەباڵغ دەکرد ئێستا کە  زۆرتر لە ١٠ ملیۆن هیڵە و ناتوانین بەراوەردی بکەین لەگەڵ ئەو کاتە واتە شتێک زۆر نەبووە بەم قەبارەیە.
٢-بازاری پشکی نیویۆرک یەکیک لە بەهیزترین بازارەکانی پشکی جیهانە کە لینوکس توانیەتی زۆر بە ئاسانی سیستەمەکانی بەڕیوە ببات واتە  یونیکسیشی خستوەتە پشتی گوێی.
٣- لە ساڵی ٢٠١٥  لە ناوەرۆک یان کیرنیڵی ٣.١٨ ژمارەی ١٨  ملیۆن کۆدی بۆ نووسرا.خێرایی لە بەڕۆژ بوونی لینوکس ئەوەندە زۆرە کە لە هەر کات ٧.٧١گۆڕانکاری بەسەر دێت واتە لە هەفتەیێک ١٣٠٠ بار بەڕۆژ دەبێتەوە.
٤- وەزارەتی بەرگیری ئەمریکا  بۆ کار و باری بەهێزی خۆی لە دابەشکراوەکانی لینوکس سوود وەردەگرێت و ژێردەریاییە ئەتۆمیەکانی ئەمریکا لە دابەشکراوەی کڵاو سوور یان رێد هەت سوودیان گرتووە.
٥- کۆمپانیا زەلامەکانیش لە لینوکس لە سێرڤێرەکانیان کەڵکیان وەرگرتووە وەک ئامازۆن،گووگڵ و فەیسبووک و …
٦- بە یارمەتی بەرنامەی Cooperative Linux دەتوانیت ناوەرۆکی مایکرۆسۆفت و لینوکس یەکبخەی.
٧- خێراکەری سێرن (CERN) ، لە دابەشکراوەیێکی لینوکس بە ناوی Scientific Linux سوود وەردەگرێت کە خۆی لەRedHat وەرگیراوە.
٨- جیاواز لە جیهانی  ئەرتەش (سوپا)، سەنعەتی و تەکنۆلۆجیا، تۆیۆتای ژاپۆنی بۆ  ئامێرەکانی نێو ماشینەکەی لە لینوکس کەڵکی وەرگرتووە  تەنانەت شەمەنەفەرە خێراکانی ژاپۆنیش لە لینوس ، سوود دەگرن.
٩- گەشەپێدەرانی لینوکس وایان کرد لەم سیستەمی کارپێکردنە کە تا ئێستا تەنها ٢٪ لە کودەکان خاوەنی لینوس ترڤاڵدە،  ٩٨٪ـی گەشە پێدەران نووسیویانە.
١٠-لە نێوان ٥٠٠ کەڵە سیرڤێر لە جیهان  ٤٨٥ دانەی لە ژێر خەیمەی لینوکس هەڵدەگرسن .
١١-باشترین تەلەفۆە هۆشمەندەکان لە لینوکس کەڵک وەردەگرن واتە تۆ دەتوانی دابەسکراوەی ئوبونتو بخەیتە سەر موبایلیک و بە شێوازە پەنجیرە بیکەیتەوە.
١٢- لە جیهانی هالیوودیش شوێنی تایبەتی هەیە. بۆ وێنە ئێفێکتەکانی گرافیکی لە فیلمەکانی Titanic و Avatar  لە سەر نەرمەکالایێکی لینوکسی بەناوی FOSS کران بە سێ ڕەهەندی.
ئەم ڕاستییانە بەشێک لە تواناییەکانی پڵاتفۆرمی لینوکسییە، ئەمەش هۆکارێکە کە ئەم سیستەمە توانیەتی گەشە پێدەران بە لای خۆیەوە رابکێشیت.
نووسه‌ر : كاك قه‌زوان 
له‌ ماڵپه‌ری قه‌زوانه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ 

 _________________________________

You may also like...