بۆچی دەبیت لە Pidgin بەجێگای پیامنێرەکانی دیکە سوود وەر بگرین!

زۆر جار ئەم پرسیارە بۆ بەکار هێنەران روودەدات کە پیدجین (Pidgin)چییە ؟
بە کورتی دەتوانین بڵێین کە بیدجین نەرمەکالایێکی سەرچاوە کراوە،بەهیز و سادە، کە دەتوانین هەژمارەکانمانی پێ لە جی-مەیل ،یاهوو و فەیسبوک بکەینەوە.
تەنها لاوازی ئەم پەیامنێرە پاڵپشتی نەکردن لە دەنگ و وێبکمە واتە ناتونیت پەیوەندی ڤیدیۆیی پێبگریت.بوونی زیادکراوەی جۆرواجۆر بۆ ئەم پیامنێرە هۆکارێک بۆ ئاسایشی فرەتر
و بەهێز بوون .لیرە دەتوانن لیستێک لە زیادکراوەکان  ببینن.هەر زیادکراوەیێک لە دەستەی تایبەت جێگیر کراوە.

بەڵام وەڵامی پرسیارەکەم کە بۆچی دەبێت لەم پیامنێرە سود وەربگرین ؟

  1. خۆراییەو سەرچاوەکراوەیە.
  2. ئاسایشی کارپێکردنی لەسەرە و خێرایە.
  3. ئینتێرفەیسی بۆ بەکارهێنەران لە ئاستیکی بەرزە.
  4. زیادکراوەی پێوەدکرێت و ژمارەیان زۆرن.
  5. لەزمانەکانی جۆرواجۆر پستیوانی دەکات.
  6. کردنەوەی چەندین هەژمارە لە بەرنامەیێک((Muti Messenger)).
  7. گوزارش گرتن لە وتووێژی بەکارهێنەر بە شێوازی HTML.
  8. وەڵامدانەوەی خۆکار بۆ هەر بەکارهێنەریک.
  9. کلیلی تێکلاوە .
  10. دەستکاری لە نێوان پیامنێرەکە بە شێوازی تایبەت.
  11. بۆ لینوکس و ماک و ویندۆز وەشانی هەیە.
  12. بەڕۆژبونەوەی کاتی…

داگرتنی ئەم بەرنامە لەگەڵ GTK لێرە….
بۆ لینوکس دەتوانن لەم فەرمانە لەترمیناڵ سود وەربگرن:

sudo add-apt-repository -y ppa:pidgin-developers/ppa
sudo apt-get update
sudo apt-get install pidgin


وه‌رگیراوه‌ به‌ سووپاسه‌وه‌ له‌ https://qezwan.ir

 _________________________________

You may also like...