ناساندنی چەند نەرمەکالای سەرچاوەکراوە !



نيگەرانی زۆر یەک لەبەکارهێنەران بۆ کارکردن بە لینوکس ئەوەیە کە چەند ساڵ بە نەرمەکالای ویندۆز کاردەکەن بەڵآم گومان دەکەن کە لینوکس ئەم نەرمەکالانەی نییە. لەم نووسراوە چەند نەرمەکالای سەرچاوەکراوە دەناسێنم کە دەتوانن لە ویندۆز و ماکیش بیبینن. ئەو نەرمەکالا فەرمیانە کە پێویستمان پێیان هەیە دەتوانین ئاماژەیان پێ بکەین کە بریتین لە :نەرمەکالای ناردن و وەرگرتنی ئیمەیل، پلەیەری موسیقا و ڤیدیۆ، دەستکاریکەری دەنگ و وێنە، دەستکاریکەریHTML، نەرمەکالای سووتانی سی-دی و دی ڤی دی، درووستکردنی داکومێنت و سەنەد وەکوو  word و ئیکسێڵ و … . هاوتای ئەم نەرمەکالانە لە لینوکس بەم شێوازەن:
Microsoft Outlook
نەرمەکالاکانی Evolution و Thunderbird باشترین نەرمەکالای سەرچاوەکراوەن. من خۆم لە  Mozilla Thunderbird سوود وەردەگرم بەڵآم Evolution هەڵبژاردەیێکی باشە کە ڕووخساێکی هاوشێوەی Outlookی بۆ دیزاین گراوە.
Mirosoft Office
هاوتاوی ئۆفیسی مایکرۆسۆفتە،لینوکس دەتوانێت ئاماژە بە GNOME Office، Libre Office وOpenOffice بات.
Adobe Photoshop
نەرمەکالایێکی سەرچاوەکراوە و بەتوانا کە بەڕاستی بە قەبارەی کەمی خۆی توانیویەتی شان بدات لە شانی فتۆشۆپ ئەمەش تەنها GIMPە . ئەڵبەت نەرمەکالای دیکەشمان هەیە وەکوو CinePaint بەڵام لە بواری بەهێز بوون ناگەنە پای نەرمەکالای گرافیکیGIMP.
Windows Media Player
نەرمەکالای Kplayer، VLC Player، Mplayer و xine هەڵبژاردەیێکی باشن .
Adobe Audition
نەرمەکالایێکی بەهێز تەنها لەم بوارە  Audacity یە
DreamWeaver
لەم بوارە بۆ بەرنامەنووسەکان هەڵبژاردەی باشمان هەیە وەک :
Aptana
Bluefish
Geany
BlueGriffon
Nero Burning suite
بۆ سوتاننی داتا لە سەر dvd و  cd پێشنیاری ئەم چەن نەرمەکالای سەرچاوەکراوەتان پێ دەکەم:
‌Brasero
GNOME Baker
Graveman
k3b
Visual Studio
بەهێزترین ئێدیتۆری کۆدەکان Visual Studio یە.ئەم نەرمەواڵە بۆ ویندۆز،ماک و لینوکس دابین کراوە.ئەم نەرمەکالا دەتوانێت زۆر بە سادەیی یارمەتیمان بدات لە نووسینی کۆد بۆ بەرنامەکان و ئەپەکان کە پێمان خۆشە درووستیان بکەین.هەروا دەتوانین هەڵدۆزین لەسەر کۆدەکانیش بکەین.پاڵپشتی لەم کۆدانە دەکات :
JavaScript, C#, C++, PHP, Java, HTML, R, CSS, SQL, Markdown, TypeScript, LESS, SASS, JSON, XML, وە Python

وه‌رگیراوه‌ به‌ سووپاسه‌وه‌ له‌ https://qezwan.ir

 _________________________________

You may also like...