ئەوەی لەبارەی هەڵۆ نەتزانیوە
هەڵۆ بریتییە لە كۆمەڵێك پەلەوەری ڕاوچی لە تیرەی هەڵۆیان، بەشێوەیەكی گشتی نزیكەی (60) جۆر باڵندەی ڕاوكەر هەن كە بە هەڵۆ دەناسرێن و زۆربەیان خۆماڵی ئۆراسیاو ئەفریقین.
پێوەرێكی ڕوون بۆ جیاوازی و ناسینەوەی هەڵۆكان لە پەلەوەرەكانی دیكەی تیرەی هەڵۆیان نییە، بەڵام بەگشتی هەڵۆكان لەوانی تر گەورەترن (بێجگە لە سیسارك)، قاچیان گەورەترو پتەوترە، دەنووكیان گەورەو خوار و باڵەكانیان پانترە.
هەموو هەڵۆكان بە ڕۆژ ڕاو دەكەن، چاویان تیژەو بەرزەفڕن، هەڵۆكان بە بۆنەی بەهێزییەوە لە زۆربەی كلتوورەكان وەك دروشم و نیشانەی شەڕو شایەتی دەناسرێن.
وێنەو پەیكەری ئەم باڵندانە لە سەر زۆر دراو و باڵەخانەی مێژوویی دەبیندرێ و زۆرێك لە ووڵاتان، ڕێكخراوەو پارتەكانی جیهان وێنەی هەڵۆیان وەك دروشم هەڵبژاردووە.
هەڵۆكان لە باری توێكاری و تایبەتمەندی فڕین لە سیساركەكان دەچن، بەڵام سەریان پێچەوانەی سیساركەكان بە پەڕ داپۆشراوە.
هەڵۆكان شێوەی شمقاڕەكانیش دەدەن، بەڵام گەورەترن و نێوان باڵەكانیشیان نەختێك درێژترە، جیاوازییەكی تری هەڵۆكان لەگەڵ ئەم دوو خزمەدا لە شێوەی بژیوییاندایە، هەڵۆكان زۆرتر نێچیری زیندوو دەگرن، بەڵام سیسارك و شمقارەكان لە كەلاك دەخۆن.
كوردیو
_________________________________