ئەگەر مۆبایلەكەت بە بێ دەنگ”سایلێنت” كراوی لێ وون بوو بەم رێگایە بیدۆزەرەوە


زۆبەرمان كێشەمان لەگەڵ ونكردنی ئامێری مۆبایلەكانماندا هەیە بەتایبەت كاتێك بێدەنگ"سایلێنت"كرابێت كە ئەستەمە لەرێگەی زەنگ لێدانەوە بیدۆزینەوە بەڵام رێگایەكی نوێ دۆزراوەتەوە كە دەتوانیت لەرێگەیەوە وا بكەیت مۆبایلەكەت زەنگ لێبدات سەرەڕای ئەوەی بێدەنگ كراوە. دۆزینەوەی مۆبایلەكەت پێویستی بەم هەنگاوانەیە كە لەرێگەی ئینتەرنێتەوە ئەنجام دەدرێت:

1-پەیجی google.com دەكەیتەوە.

2-وشەی (lost phone) داخڵ دەكەیت و بەدوایدا وشەی نهێنی ئەكاونتی تایبەتتان لە (pley stor) دادەنێت.

3-بەرنامەكە راستەوخۆ شوێنی مۆبایلەكەت بۆ دیاریدەكات و بەدوایدا كلیك لە (ring) بكە تا دوای پێنج خولەك زەنگ بۆ مۆبایلەكەت لێبدات كە سەرەڕای بێدەنگكردنی زەنگ لێدەدات و بەدەنگ دەیدۆزیتەوە

کاروان ئایتی

You may also like...