ميمۆری گالاکسیيە نوێيەکە جياوازدەبێت
دوای راگەياندنی چەند تايبەتمەندييەکی لە مانگی رابردوو کە وەک دەنگۆيەک بڵاوکرابوويەوە، ماوەی چەند رۆژێکيشە پێگە تەکنەلۆژييەکان باس لە هەندێ تايبەتمەندی ديکەی گالاکسييە نوێيەکە دەکەن.
لەوبارەيەوە پێگەی بی جی ئاڕ رايگەياند، سامسۆنگ هەموو هەوڵێکی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ بەرهەمهێنانی گالاکسييەکی جياواز کە تەواوکەری جۆری ئێس دەبێت و بە (galaxy s8) ناوی دەبات، ئەمەش بۆ ئاشتکردنەوەی هەوادارانیەتی پاش ئەو دۆخە نەخوازراوەی بەهۆی گالاکسی نۆت حەوتەوە دووچاری بوويەوە.
ئەو پێگەيە بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەيەکی خۆی رايگەياندووە، بێجگە لەوەی لە شێواز و ديزايندا گالاکسی ئێس هەشت گۆڕانکاریی بەسەردادێت ميمۆرييەکی تەواو جياوازی لە گەلاکسييەکانی پێشووتری پێدەدرێت کە باس لەوە دەکرێت ميمۆری ناوەکیی ٢٥٦ گێگابايت دەبێت، لە ئەگەری بە ئەنجام گەياندنی ئەم تايبەتمەندييەش تاڕادەيەکی زۆر بەکارهێنەرانی گەلاکسی بەدووردەبن لە ميمۆری دەرەکیی و پێويستيان پێی نابێت.
هەروەها ئاماژەشيان بەوەداوە، رامی گەلاکسی ئێس هەشت لەنێوان شەش بۆ هەشت گێگابايت دەبێت، توانستی باترييەکەشی سەرو چوار هەزار ملیئەمپێر دەبێت.
بەپێی پێشبينييەکان و ئەو دەنگۆيانەی بڵاوبوونەتەوە، وابڕيارە لە ٢٧ی شوباتی ساڵی ئايندە سامسۆنگ لە پێشانگەی (MWC 2017) گەلاکسی ئێس هەشت رايبگەيەنێت و دوای دوو هەفتەش بيخاتە بازاڕەکانی جيهانەوە.
خەندان - سەربەست نەجمەدين