یه‌كه‌م كۆمپیوته‌ری ئه‌پڵ ده‌فرۆشرێ
یه‌كه‌م ئامێری كۆمپیوته‌ر كه كۆمپانیای ئه‌پڵ دروستی كردووه، له زیادكردنێكی ئاشكرا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا بۆ فرۆشتن خراوه‌ته ڕوو و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێ نرخه‌كه‌ی بگاته 317 هه‌زار دۆلار.
ئامێره‌كه له ساڵی 1976 له‌لایه‌ن دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئه‌پڵ ستیڤ جۆبز و ستیڤ وزنیاك دروست كراوه و له دنیادا ته‌نیا هه‌شت نموونه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و دانه‌یه‌ی كه ئێسته خراوه‌ته زیادكردنه‌وه، به تایبه‌ت هی ستیڤ جۆبز خۆی بووه و كۆمه‌ڵێك له پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنی و زانیارییه‌كانی ئه‌وی تێدا تۆمار كراوه.
كۆمپیوته‌ره‌كه له كاتی دروستكردنیدا، نرخه‌كه‌ی بریتی بووه له 666 دۆلار و به یه‌كه‌م كۆمپیوته‌ری گونجاو بۆ به‌كارهێنان هه‌ژمار ده‌كرێ، ئه‌مه‌ش چونكه ده‌توانرێ له‌گه‌ڵ كیبۆرد و شاشه‌دا په‌یوه‌ست بكرێت، به‌ڵام كۆمپانیاكه Motherboardی كۆمپیوته‌ره‌كه ناداته كڕیار.
ئه‌و كۆمپیوته‌ره به‌راورد به كۆمپیوته‌ره پێشكه‌وتووه‌كانی ئێسته، به سه‌ره‌تایی هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه خێرایییهكهی كه‌مه و یادگهكهشی ته‌نیا هه‌شت كیلۆبایته كه ئه‌مه‌ش به‌شی هه‌ڵگرتنی ته‌نیا نووسینێكی هه‌زار وشه‌یی ده‌كات.
س.وشە