ڤیدیۆ.. ئێستا ئه‌مه‌ به‌هێزترین كۆمپیوته‌ری دنیایه‌





کۆمپانیای Corsairی تایبەتمەند لەبەرھەمھێنانی پارچەی کۆمپیوتەردا بەرھەمھێنانی کۆمپیوتەرێکی تایبه‌تی ئاشكرا كرد كه‌ به‌ به‌هێزترین كۆمپیوته‌ری دنیا ده‌ناسرێت به‌ تایبه‌ت له‌ رووی گرافیك و یارییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان.
کۆمپیوتەره‌كه‌ به‌ Corsair One ناسراوە و چوار مۆدیلی ھەیە، کۆرسیەر وەن پرۆ پرۆسێسەرێکی جۆری Intel Core i7ی ھەیە و رامی DDR4 ی 16 گێگابایت و میمۆری 480 گێگابایت و 1 تێرابایت لەجۆری HDD، گرافیک کاردی جۆری ئینڤیدیا جی فۆرس جی تی ئێکس 1080 و بۆردی سەرەکی لەجۆری Z270 یە، نرخەکەی 2200 دۆلارە.
کۆمپانیاکە ئاشکرایکردوە کە کۆمپیوتەرە نوێیەکەی "زۆر ھێمن"ە و پشت بەسستمی ساردکرنەوەی شل دەبینێت بۆ پرۆسێسەرەکانی و گرافیک کاردەکەی گەرم نابێت و کەمتر ژاوەژاوی ھەیە.

Corsair One - liquid
Corsair One - dentro









س.وشە

You may also like...