کامێرا نوێکەی پاناسۆنیک وێنەی سێڵفی دەگرێت‎


کۆمپانیای پاناسۆنیک نوێترین بەرهەمی خۆی ئاشکراکرد کە وێنەی سێڵفی بە کواڵیتیەکی بەرز دەگرێت.
کامێراکە ناوی لەمیکس زێت ئێس٧٠ یەو تواناکەی ٢٠.٣ مێگاپێکسڵە و زوومی هاوێنەکەشی  ٢٤-٧٢٠ میلیمەترە و بینایی زوومەکەی ٣٠هێندەیە، کامێراکەش لە ماوەی ٠،١ چرکەدا بە ئۆتۆماتیک سەرنجی لەسەر دیمەنێک دەوەستێت و وێنەکە ساف دەبێت.
قەبارەی کامێراکە بچوکە و لەگیرفاندا هەڵدەگیرێت.
 شاشەی کامێراکە بە دەستبەرکەوتن کاردەکات و پێچەوانە دەبێتەوە و بەو شێوەیە لەتوانایدا بە کواڵتیەکی بەرز وێنەی سێڵفی بگرێت و بۆ ئەوەش چوار مۆدی لەگەڵدایە .
کامێراکە لە ڕێگەی وای فایەوە پەیوەست دەکرێت بە موبایلی ئایفۆن و تابلێتەوە و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەتوانن وێنەکانیان بە کوالیتیەکی بەرز بڵاوبکەنەوە.
بڕیارە پاناسۆنیک لە کۆتایی مانگی ئایاری داهاتوودا کامێراکە بخاتە بازاڕەوە و  نرخی ٤٥٠ دۆلاری لەسەر دیاریکردووە.

You may also like...