چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی له ئاڵوده‌بوونی مۆبایل ڕزگارت ببێ
بێگومان ته‌كنه‌لۆجیا ڕۆژ به ڕۆژ ڕووی له زیاد بونه‌وه و مرۆڤیش به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رفراوان كارلێكی له‌گه‌ڵ كردووه ، هه‌روه‌ها بواره‌كانی گه‌یاندن و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش له نێوان كه‌سه‌كان به‌هه‌مان شیوه به شێویه‌كی خێرا له نێوان كه‌سه‌كان بڵاو بۆته‌وه .
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌لكی به جۆرێكی ئه‌وها له‌گه‌ڵ بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆجیاو به تایبه‌تی مۆبایل ئاڵووده بوونه به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌گه‌ر ڕۆژێك یاخوت بۆ ساتێك به‌كاری نه‌هێنن ئه‌وا تووشی دڵه‌ڕاوكێ و توڕه بوون دێن .
به‌ڵام له خواره‌وه هه‌ندێ له‌و ئامۆژگاریانه ده‌خه‌ینه ڕوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ئاڵوده‌بوونی مۆبایل بونه‌و ده‌یانه‌وێ له مه‌ترسیه‌كانی خۆیان بپارێزن :
. زۆر پشتت به مۆبایله‌كه‌ت مه‌به‌سته ، كه‌م به‌كار بێنه .
. بڕیارێكی ته‌واو و درووست بده كه ئه‌ویش وه‌ستانی ئاڵوده‌بونی مۆبایله .
. پێویسته واز له به‌رنامه و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ناو مۆبایل بهێنی .
. هه‌مو نیو كاتژمێر جاریك بۆ ماوه‌ی دوو ده‌قیقه ده‌ست له مۆبایله‌كه‌ت بده . وه پاش ته‌واو بوونی دوو ده‌قیقه‌كه ڕاسته‌وخۆ وازی لێ بێنه ….ئه‌مه بۆ ماوه‌یه‌ك تاقی بكه‌ره‌وه . ئینجا هێواش هێواز هه‌ست ده‌كه‌ی وازت له مۆبایله‌كه‌ت هێناوه .
. شوینیكی تایبه‌ت بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ خێزان و ئه‌ندامه‌كانی ماڵه‌وه دابنێ ، بێ ئه‌وه‌ی بیر له مۆبایله‌كه‌ت بكه‌یته‌وه .
. هه‌واڵی كه‌م به‌كارهێنانی مۆبایل به هاوڕێ و ماڵه‌وه‌تان بگه‌یه‌نه .
. له‌كاتی به‌تاڵی كات هه‌بوون ، له‌گه‌ڵ خێزان و هاوڕێكانت دابنیشه له جیاتی به‌كار هێنانی مۆبایله‌كه‌ت .
. هه‌وڵ بده بێ ده‌نگ بیت و ئارام بیت ، له جیاتی ئه‌وه‌ی قسه بكه‌یت به مۆبایل .
. ئه‌گه‌ر ویستت بزانی كاتژمێر چهده ، ئه‌وا سه‌یری كاتژمێری ده‌ستت یان سه‌ر دیوار بكه .
. كاتێ كه‌له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت داده‌نیشی ، به یه‌كێك له هاوڕێكانت بڵێ كه هه‌موو مۆبایله‌كان كۆبكاته‌وه له شوێنێك بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌توانێ به‌كاری بێنێ .