عیڕاق دراوی ئه‌لكترۆنی بیتكۆینی قه‌ده‌غه كرد. زانیاری زیاتر له‌باره‌ی بیتكۆین بزانه
گەر لێیان پرسی بیتکۆین چیە چۆن وەڵام دەدەیەوە ؟
بیتكوین ( bitcoin ) دراوێكى نادیاره ده‌شێ له‌گه‌ڵ دراوهكانى دیكه‌ى وه‌كو دۆلار و یۆرۆ و یه‌ن و دینار و لیره به‌راوورد بكرێ ، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك جیاوازى گه‌وره له‌وانه ئه‌م دراوه دراوێكى ئه‌لكترۆنیه و ته‌نیا له تۆڕى ئینته‌رنێتدا مامه‌ڵه و ئاڵووێرى پێ ده‌كرێ . جیاوازیه‌كى دیكه‌ى ئه‌وه‌یه بیتكۆین هیچ هه‌بوونێكى فیزیكى نیه و هیچ دامه‌زراوه و ده‌وڵه‌ت و بانقێك پاڵپشتى ناكا ، به‌ڵام وه‌ك هه‌ر دراوێكى تر بۆكڕین و بازاڕكردن و گۆڕینه‌وه له رێى ئینته‌رنێته‌وه به‌كار دێ .
كڕین و فرۆشتن و ئاڵ‌و وێر :
هه‌موو ئه‌وانه‌ى له تۆڕى ئینته‌رنێت بازاڕ ده‌كه‌ن ده‌توانن ئیمیڵى خۆیان و بڕى پاره‌كه‌یان ( بیتكۆنهكانیان ) بنێرن بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه كه‌ل و په‌لى لێ ده‌كڕن و دواى پێكهاتن به كۆدێك دراوه‌كه ده‌چێته ناو جانتاى به‌رامبه‌ر ، به بێ ئه‌وه‌ى نێوه‌ند گیر و ده‌ڵاڵ و بانق ته‌ده‌خول له مامه‌ڵه و ئاڵوێرهكان بكا ، پێچه‌وانه‌كه‌شى راسته .
زانیاری زیاتر له‌باره‌ی بیتكۆین بزانه
ڤیدیۆ فه‌رموون سه‌یری بكه‌ن
سه‌رچاوه : Nawa - نەوا