سووده‌كانی بامێ‌

69201402931ed2igecq

سووده‌كانی بامێ‌

بامێ خاوه‌نی‌ مێژوویه‌كی‌ كۆنه‌ له‌میسردا‌و پێش سه‌رده‌می‌ كلیوباتراوه‌ هه‌بووه‌، به‌هه‌موو كونو‌و قوژبنێكی‌ دنیادا له‌سه‌ده‌كانی‌ شانزه‌هه‌م‌و نۆزده‌هه‌مدا له‌ڕێی‌ بازرگانی‌ كۆیله‌كانه‌وه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، له‌كاتی‌ جه‌نگی‌ جیهانی‌ دووهه‌میشدا به‌هۆی‌ نه‌مانی‌ قاوه‌ زۆربه‌ی‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپا ناچاربوون، تۆوی‌ بامێ له‌بری‌ قاوه‌ بخۆنه‌وه‌.
بامێ‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ڕیشاڵ‌و كانزا‌و ڤیتامینه‌كانی‌ (ئه‌ی‌، سی‌‌و ب6) ترشی‌ فولیك‌و كالسیۆم‌و زنك، بۆ ئافره‌تی‌ دووگیان زۆر به‌سووده‌‌و به‌سوودیشه‌ بۆ ڕزگاربوون له‌كۆلیستڕوڵی‌ خراپ‌و ژه‌هره‌كان‌و زیاده‌ی‌ ترشه‌ڵۆكی‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس، كه‌مترین گه‌رمۆكه‌ی‌ گه‌رمیشی‌ تیادایه‌.
بامێ له‌ڕیخۆڵه‌كاندا ئاو ده‌مژێت، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ڕێگرتن له‌قه‌بزی‌‌و غازات‌و ورگ ئاوسان، ڕێگه‌خۆشكه‌ره‌ بۆ زیادبوونی‌ به‌كتریا له‌ڕیخۆڵه‌دا، ده‌ركه‌وتووه‌ به‌سووده‌ بۆ به‌رگری‌ دژ به‌شێرپه‌نجه‌ی‌ كۆڵۆن.

 

 _________________________________

You may also like...