سەرەتا زۆر داوای لێبوردن لە هاورێ خۆشەویستەکانم دەکەم کە ماوەیەکی زۆرە دابرابوم لەوانەکەم ئەوەش بەهۆی سەرقالیمەوە دەبیت بم بەخشن سوپاس بۆخوای پەروەردگرا ئەوە بە وانەی نوێ وە هاتمەوە خزمەتان بەهیوای سود وەگرتن لە سەرجەم وانەکان…
پۆل Class
و
كائن( تەن) Object
لەم چاپتەرەوە باس لە پێكهێنەرەكانی بەرنامە و،بنەماكانی بەرنامەسازی و چۆنییەتی بەرنامە نووسین دەكەین و،بەنموونەوە ڕوونیان دەكەینەوە،تازیاتر بابەتەكان ئاسان بكەین و،بتوانین لە بنەماكان تێبگەین و،بەرنامەساز و ،ئەندازیارێكی سەركەوتوومان لێدەربچێت.
پێكهێنەری سەرەكی كارەكانمان و نووسینی بەرنامەكان و بەرنامە سازی بەزمانی جاڤا، پۆلەكانە Class ، بۆیە پێویستە بزانین پۆل Class چییە ؟؟ و،لە چی پێكدێت؟؟ و،لە ڕووی ڕستە سازییەوە Syntax چۆنە؟؟.
پۆل Class:وەكو قالبێك Template وایە بۆتەنەكانObjects و هەمیشە گۆراوەكان Variables (كە پێشی دەوترێت attribute ) و،ڕێگەكان Methods (كە پێشی دەوترێت Behaviors) و،تەنەكان و هەمیشە گۆڕاوەكان لە خۆدەگرێت و،هەمیشە تەنەكان Objects دەبنە دانەیەك Instance لە پۆلەكان Classes ،كەواتە دەتوانین دیاری كردن و،پێناسەكردنی پۆل Definition of Class بە سادەترین شێوە بنووسین،بەم شێوەیە:
ڕستە سازی:پێناسەكردنی پۆل Syntax: Class Definition
accessSpecifier class ClassName
{ Field Method Constructor }
ئەم شێوە گشتییەی ڕستەسازی پێناسەكردنی پۆل Syntax: Class Definition فێرمان دەكات كە بە شێوەیەكی گشتی پۆلەكان Classes لەچەند بە شێكی گرنگ پێك دێت وپێویستە ئەندازیاران و بەرنامە سازان بەتەواوی لەبارەی هەربەشێكیانەوە بزانن،بۆیە دەبێت هەموویان شیبكەینەوەو،لەبارەی ڕستەسازی و،پێكهێنەر و بەكارهێنانی هەریەكەیان بدوێین و،بەنموونەوە ڕوونیان بكەینەوە،بەڵام لێرەدا تەنها بە شێوەیەكی گشتی و بەكورتی باسیان دەكەین و،بەچەند ئاستێكی جیاواز Level و،چەند هەنگاوێكی یەك بە دووا یەك Step By Step تەواوی هەریەكێكیان ڕوون دەكەینەوە،چونكە هەندێك بەش پێویستی بە چاپتەری سەربەخۆ هەیە:
1- دیاریكەری گەیاندن accessSpecifier: یەكێك لە دیاریكەر و ناسەرەوە و ڕوونكەرەوەكان Modifier بەكاردەهێنین،كە بەشێوەیەكی باو یان گشتییە public،یان Package – Private كە هیچ دیاریكەر و،ناسەرەوەیەكی بۆ دانەنراوەو،هەركاتێك بێناسەرەوە بوو ئەوە بریتییە لە Package – Private،واتە وەكو ئەم شێوەیە بوو:
Class ClassName { Constructor Method Field }
2 – وشە كلیلی پۆل Class Keyword: وشە كلیلی پۆل سەرەتاو دەست پێكردنی پێناسەكردنی پۆلە و بۆ دیاری كردنی پۆلە و، ناوی پۆلەكە The class name ی بە دوادا دێت و،پێكهێنەرێكی گرنگە لە ڕستەسازی و،پێناسەكردنی پۆل دا.
3- ناوی پۆل ClassName: وشەیەك یان چەند وشەیەكە كە بۆ ناونانی پۆل class بەكاریان دەهێنین و،واباشترە دەلالەت لە ناوەرۆك و كار و پێكهاتەی پۆلەكە بكات،بۆنمونە كاتێك پۆلێك دەنووسین بۆ ئەوەی كرداری لێدەركردن ئەنجام بدات،واباشترە بەناوی Subtraction وە بێت،یان بۆ كۆكردنەوە واباشترە بەناوی Addition وە بێت،وە هەروەها.
4- كەوانەكان {} curly brace:كۆدەكانی هەر پۆلێك Classs Codes لە نێوان هەردوو كەوانەی كردنەوەو، داخستنی پۆل دا دەنووسرێت.
5- پێكهێنەر و ناوەرۆكی پۆلەكان لەوانەیە هەریەكێك لە ڕێگە Method و، هەمیشە گۆڕاVariable و، Constructor ی تێدابێت.
بڕوانە نمونەكە:
ناوی پۆل Class Name
بۆ ناونانی پۆلەكان پێویستە چەند یاساو ڕێسایەك The Rules لەگەڵ نەریتەكان دا Conventions جێبەجێبكەین، بەڵام بە جێبەجێنەكردنی یاسا و ڕێساكان Rules هەڵەی وەرگێڕ Compiler Error دروست دەبێت ،كەچی بەفەرامۆشكردن و،جێبەجێنەكردنی نەریتەكان Conventions هیچ گرفتێك ڕوونادات ، ئەگەرچی واباشترە نەریتەكانیش جێبەجێبكرێت بەو شێوەیەی كە هەیە:
یەكەم/ یاساكان The Rules:
1- پێویستە بە پیت Letter دەست پێبكات،وەكو:HelloWorld.
2- یان بە داشی ژێرەوە Underscore دەست پێبكات،وەكو: _HelloWorld.
3- یان بەهێمای دۆلار Dollar sign دەستپێبكات،وەكو:$helloWorld.
4- پێویستە بۆشایی Space لە نێوان ناوەكەدا نەبێت،ئەگەر ناوەكە لەچەند وشەیەك یان (هێمای $ یان _ و وشەیەك) پێكهاتبوو،وەكو:HelloWorld.بەڵام ئەم شێوەیە Hello World هەڵەیە،چونكە بۆشای لە نێوان وشەكانی Hello و World داهەیە.
5-دەكرێت ناوەكە لە چەندین وشە پێكهاتبێت.چونكە درێژی و ژمارەی پیتەكانی ناوەكە دیاری نەكراوە.
6-نابێت وشە كلیلەكانی جاڤا Java Key Word بەكاربهێنین.
7-ناتوانین هێماكانی تری وەكو ؟ یان ! یان * یان % بەكاربهێنین،چونكە هەڵەدەبێت،وەكو Hello! كە هەڵەیە،یان One*،بەو شێوەیە.
8-نابێت ناوەكە بە ژمارە Digit دەستپێبكات.وەكو:10Hello.چونكە هەڵەدەبێت و قبووڵناكرێت.
نمونەی ڕاست و گونجاو بۆ ناونانی پۆل :
HelloWord , _helloWorld , $HelloWorld , Hllo10
نمونەی هەڵە و نەگونجاو بۆ ناونانی پۆل :
Hello World , 10Hello , void , One *
ئێستا ئەو پرسیارە لە خۆت بكە،كە بۆچی ئەو ناوانەی سەرەوە هەڵەن؟؟،كەچی ناوەكانی پێشتر ڕاستن و،هەڵەنین.كەواتە بەپێی خاڵەكانی یاساكانی ناوی پۆل لێكیان بدەرەوە،تاباشتر لە یاسا و مەرجەكانی ناونانی پۆل تێبگەیت.
دووەم/ نەریتەكان Conventions :
1- واباشترە یەكەم پیتی ناوی پۆل بەپیتی گەورە Capital Letter بنووسرێت.وەكو:Hello.
2- واباشترە ناوی پۆل دەلالەت لە ناوەرۆكی بەرنامەكە بكات،وەكو لێكدانی دوو ژمارە Multiple2 وەهەروەها.
لەم خشتەیەدا گرنگترین و،باوترین وشە كلیلەكانی جاڤا Java Key Word ڕوونكراوەتەوە،بۆئەوەی بەكارهێنەر و بەرنامەساز بیزانێت و،لەناونانی پۆل Class و هەمیشە گۆڕاو Variable و ڕێگەكان Methods دا بەكاری نەهێنێت:
وشە كلیلەكانی جاڤا
Java Keywords
تێبینی:
نرخی حەرفی true و false و null یش،بە وشە كلیلی جاڤا ناودەبرێت،بەڵام لە ڕاستی دا وشە كلیلی جاڤا نین Java Keyword، بەڵكو نرخی حەرفی دابینكراو و جێگیرن Literal.
بەهیوای سود وەگرتن …..