فه‌رموده‌یه ده‌رباره‌ی ( ئیسلام، باوه‌ڕ، ئیحسان )ه
فه‌رموده‌یه ده‌رباره‌ی ( ئیسلام، باوه‌ڕ، ئیحسان )ه
فه‌رموده‌یه ده‌رباره‌ی ( ئیسلام، باوه‌ڕ، ئیحسان )ه.
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) يَوْمًا بَارِزًا لِلنَّاسِ، فَأَتَاهُ رَجُلٌ فَقَالَ، يَا رَسُولَ اللَّهِ مَا الْإِيمَانُ؟ قَالَ (أَنْ تُؤْمِنَ بِاللَّهِ، وَمَلَائِكَتِهِ، وَكِتَابِهِ، وَلِقَائِهِ، وَرُسُلِهِ، وَتُؤْمِنَ بِالْبَعْثِ الْآخِرِ) قَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ مَا الْإِسْلَامُ؟ قَالَ (الْإِسْلَامُ أَنْ تَعْبُدَ اللَّهَ وَلَا تُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا، وَتُقِيمَ الصَّلَاةَ الْمَكْتُوبَةَ، وَتُؤَدِّيَ الزَّكَاةَ الْمَفْرُوضَةَ، وَتَصُومَ رَمَضَانَ). قَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ مَا الْإِحْسَانُ؟ قَالَ (أَنْ تَعْبُدَ اللَّهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فَإِنَّكَ إِنْ لَا تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ). قَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ مَتَى السَّاعَةُ؟ قَالَ (مَا الْمَسْئُولُ عَنْهَا بِأَعْلَمَ مِنَ السَّائِلِ، وَلَكِنْ سَأُحَدِّثُكَ عَنْ أَشْرَاطِهَا: إِذَا وَلَدَتِ الْأَمَةُ رَبَّهَا فَذَاكَ مِنْ أَشْرَاطِهَا، وَإِذَا كَانَتِ الْعُرَاةُ الْحُفَاةُ رُءُوسَ النَّاسِ فَذَاكَ مِنْ أَشْرَاطِهَا، وَإِذَا تَطَاوَلَ رِعَاءُ الْبَهْمِ فِي الْبُنْيَانِ فَذَاكَ مِنْ أَشْرَاطِهَا، فِي خَمْسٍ لَا يَعْلَمُهُنَّ إِلَّا اللَّهُ). ثُمَّ تَلَا (صلی الله عليه وسلم) [إِنَّ اللَّهَ عِنْدَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ وَيُنَزِّلُ الْغَيْثَ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْأَرْحَامِ وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ مَاذَا تَكْسِبُ غَدًا وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ بِأَيِّ أَرْضٍ تَمُوتُ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ] }لقمان: ٣٤{قَالَ ثُمَّ أَدْبَرَ الرَّجُلُ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) (رُدُّوا عَلَيَّ الرَّجُلَ، فَأَخَذُوا لِيَرُدُّوهُ فَلَمْ يَرَوْا شَيْئًا، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) (هَذَا جِبْرِيلُ جَاءَ لِيُعَلِّمَ النَّاسَ دِينَهُمْ) ( متفق علیه )
واته: ابوهریره (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: ڕۆژێك پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) له‌ناو خه‌ڵكیدا ده‌ركه‌وت، پیاوێك هاته خزمه‌تی و وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا باوه‌ڕ چیه؟
فه‌رمووی (باوه‌ڕت هه‌بێت به‌خوا، به‌فریشته‌كانی، به‌كتێبه‌كانی، به‌دیدارو به‌خزمه‌ت گه‌یشتنی، به‌پێغه‌مبه‌رانیی. هه‌روه‌ها باوه‌ڕت هه‌بێت به‌زیندووبوونه‌وه‌ی ڕۆژی قیامه‌ت).
ئینجا وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئیسلام چیه؟
فه‌رمووی (ئیسلام ئه‌وه‌یه‌كه: خوابپه‌رستی و هیچ شتێك نه‌كه‌یت به‌هاوبه‌شی، نوێژه فه‌رزه‌كانت بكه‌یت، زه‌كاتی دیاریكراو بده‌یت، ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان بگریت). وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئیحسان چیه؟
فه‌رمووی (وا خوا بپه‌رستیت وه‌كو چاوت لێی بێت، چونكه ئه‌گه‌ر تۆ چاوت له‌و نه‌بێت ئه‌و چاوی له تۆیه)
ئینجا وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، كه‌ی ڕۆژی قیامه‌ته؟
فه‌رمووی(پرسیار لێكراو له‌وباره‌یه‌وه ( كه‌هاتنی قیامه‌ته ) زاناتر نییه له‌پرسیاركار، به‌ڵام باسی نیشانه‌كانیت بۆ ده‌كه‌م: هه‌ركاتێ كه‌نیزه‌ك گه‌وره‌كه‌ی خۆی بوو، (مه‌به‌ست له‌مه‌ش ئه‌وه‌یه: ڕۆژێک دێت منداڵ ڕێز له باوک و دایکی ناگرێت، وه‌کو کۆیله سه‌یریان ده‌کات ) ئه‌وه له‌نیشانه‌كانیه‌تی. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ڕووت و پێخاوسه‌كان ببنه كاربه‌ده‌ستانی خه‌ڵك، ئه‌وه‌ش له‌نیشانه‌كانیه‌تی. هه‌روه‌ها هه‌ركاتێ شوانه‌كانی مه‌ڕوماڵات شانازییان كرد به‌به‌رزیی كۆشكه‌كانیانه‌وه[دوای ئه‌وه‌ی ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر كاروباریاندا]ئه‌وه‌ش له‌نیشانه‌كانیه‌تی. پێنج شتیش هه‌ن كه‌س نایانزانێت جگه له‌خوا، ئینجا ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه
( ان الله عنده علم الساعة وينزل الغيث ويعلم ما في الارحام وما تدري نفس ماذا تكسب غداً وما تدري نفس بأي ارض تموت ان الله عليم خبير ) لقمان:٣٤.
واته: له‌ڕاستیدا هه‌ر خوا كاتی هاتنی ڕۆژی قیامه‌ت ده‌زانێت، هه‌رئه‌ویش باران ده‌بارێنێت، هه‌رئه‌ویش ده‌زانێت چی له‌منداڵداندا هه‌یه، هیچ كه‌س نازانێت سبه‌ینێ چی ده‌كات، هیچ كه‌سێك نازانێت له‌چ خاكێكدا ده‌مرێت، له‌ڕاستیدا خوا زانا و شاره‌زایه.
ئینجا پیاوه‌كه پشتی هه‌ڵكردوو ڕۆیشت،
پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم)فه‌رمووی(ئه‌و پیاوه‌م بۆ بگێڕنه‌وه، كاتێ ویستیان بیگێڕنه‌وه، كه‌سیان نه‌بینی.
پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی(ئه‌وه جوبره‌ئیل بوو هات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك فێری ئایینه‌كه‌یان بكات).
_________________________________