ئعجازى دیكۆرى پهنجهگەورەی دەستی چەپ تەحەدای هەموو علمانیەك دەكات !
بسم الله والصلاه والسلام على رسول الله ، وبعد :
به‌ڕێزان وه‌ك ئاشكرایه خوودی هاتنی قورئان خۆی له‌خۆیدا موعجیزه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ، له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه رۆژ له‌دوای ڕۆژ موعجیزكانی تر له ئایه‌ته‌كانی قورئاندا ده‌رده‌كه‌وێ ، چونكه خوای گه‌وره ئه‌م قورئانه‌ی بۆ سه‌رده‌مێك نه‌ناردووه كه ئه‌م قورئانه‌ی تێدا دابهزیزوه و پاشان له‌كار بكه‌وێت و وه‌لاوه بنرێت !!! به‌ڵكو ئه‌م قورئانه بنچینه‌ی ژیانی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر بنیات نراوه ، كه ئه‌مه‌ش ڕێز و گه‌وره‌یی ئه‌م كتێبه ئاسمانیه و كۆن نه‌بوونی له هیچ سه‌رده‌م وساتێكدا و ڕێزگرتن و پارێزگاری كردنی له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه نیشان ئه‌دات ، وه‌ك ده‌فه‌رموێت :
[ إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذكْرَ ۆإِنَّا ڵهُ ڵحَافِڤظونَ ] ( الحجر : 9 ) .
وه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی ژیان هه‌یه له‌سه‌ر زه‌ویدا هیچ كه‌س ناتوانێت له ئینسان و جنۆكه كتێبێكی هاوشێوه‌ی ئه‌م په‌رتوكه‌ی خوا دابنێت ، نه‌ك كتێبێك به‌ڵكو ته‌نها ئایه‌تێك كه هاوشێوه‌ی ئایه‌ته‌كانى ئه‌م په‌رتوكه به‌نرخه بێت ، وه‌ك خوا خۆی ده‌فه‌رموێت : [ قُل لَّئِنِ اجْتَمَعَتِ الإِنسُ وَالْجِنُّ عَلَى أَن يَأْتُواْ بِمِثْلِ هَذَا الْقُرْآنِ لاَ يَأْتُونَ بِمِثْلِهِ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ ظَهِيرًا ] ( الإسرا‌ء : 88 ).
وه یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه زانایانی ( فه‌له‌كی و فیزیایی كیمیایی . . . هتد ) له به‌رامبه‌ر ئه‌م قورئانه‌دا ده‌هێنێت به‌چۆكدا بینینی هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌یه كه ده‌یسه‌لمێنن له كتێبه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌دا ، به‌مه‌ش ده‌گه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌شتێكی ئه‌وتۆیان نه‌كردووه ، چونكه ئه‌وان ته‌نها دۆزه‌ره‌وه یان ته‌ئكید كه‌ره‌وه‌ی زانیاریه‌كانن ، چونكه هیچ زانایه‌ك نه‌بووه هه‌ر له ( گاوس ، ئه‌نیشتاین ، نیوتن … هتد ) تا ئێستا بتوانێت بچوكترین شت درووست بكات كه له بوندا نه‌بێت ، ئیلا ئه‌وان وه‌ك دۆزه‌ره‌وه‌یه‌ك یان رێكخهرێك كار ده‌كه‌ن نه‌وه‌ك دروست كه‌رێك ، چونكه تائێستا نه‌بووه و ناشبێت كه بتوانرێت بچوكترین ماده دروست بكرێت یاخود ( پرۆتۆنێك و نیترۆنێك … هتد ) به‌ڵكو ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌مووی موڵكی خوایه و هه‌ر ئه‌ویش درووستی كردوون .
یه‌كێك له‌و موعجیزه گه‌ورانه دروست كردنی سه‌ره په‌نجه‌ی مرۆڤه وه هێنانه قسه‌ی له ڕۆژی دوایدا ، كه خوای گه‌وره له قورئاندا باسی كردووه و له سه‌رده‌می نوێ‌دا نهێنی ئه‌م ئه‌ندامه بچوكه‌ی له‌شی مرۆڤ ده‌ركه‌وتووه كه‌تاچه‌ند هێز و توانی خوای گه‌وره نیشان ده‌دات له موعجیزات و ناردنی ئه‌م قورئانه‌دا ، له‌كاتێكدا كه بێ بڕوایان ده‌یان ووت : ئایا خوای گه‌وره پاش مردن زیندوومان ده‌كاته‌وه ؟؟!! كه خوای گه‌وره له‌زاری ئه‌وانه‌وه ده‌ڵێت :
[ قُل لَّئِنِ اجْتَمَعَتِ الإِنسُ وَالْجِنُّ عَلَى أَن يَأْتُواْ بِمِثْلِ هَذَا الْقُرْآنِ لاَ يَأْتُونَ بِمِثْلِهِ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ ظَهِيرًا ] ( الإسرا‌ء : 98 ) .
یان : [ ] ( الصافات : 16 ) . یان : [ ۆێقُولُ الْإِنسَانُ أَئذا مَا مِتُّ ڵسَوْفَ أُخْرَجُ حَیًّا ] ( مریم : 66 ) .
جگه له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره پێیانی ده‌فه‌رموو :
[ فَۆرَبِّكَ ڵنَحْشُرَنَّهُمْ ۆالشَّێاگِینَ ثمَّ ڵنُحْشرَنَّهُمْ حَوْڵ جَهَنَّمَ جِثیًّا ] ( مریم : 68 ) .
یان : [ أَوْ خَلْقًا مِّمَّا ێكْبُرُ فِی صُدُوڕكُمْ فَسَێقُولُونَ مَن یُعِیدُنَا قُلِ الَّذی فَگَرَكُمْ أَوَّڵ مَرّةٍ ] ( الإسرا‌ء : 51 ) .
وه پاشان یه‌كێكی تر له ئایه‌تانه‌ی كه بێباوه‌ڕانی كۆن و ئێستای پێ سه‌رسام كرا ئایه‌تی ( 4 ) ی سوره‌تی ( القیامه ) بوو كه ده‌فه‌رموێت : [ بَڵى قَادِڕینَ عَڵى أَن نُّسَوِّێ بَنَانَهُ ] ( القیامه : 4 ) .
له كاتێكدا خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم وه بێباوه‌ڕان گوێبیستی بوون زۆر لایان سه‌یر بوو !!چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا لای عه‌ره‌به‌كان چه‌ند شتانێك لایان گرنگ بوو وه‌ك ( كوڵمی ئاڵ ، قه‌دی باریك ، چاوی گه‌ش ، … هتد ) وه حیكمه‌تی ئه‌و ئایه‌ته‌ی خوای پایه به‌رزیان نه‌ده‌زانی ، چونكه مرۆڤ هه‌میشه ده‌توانێت به‌شی ده‌ره‌وه‌ی شته‌كان ببینێت ، ئاگاداری نهێنیه‌كان و شاراوه‌كانی تر نییه ، وه‌نه‌یان ده‌زانی هۆكاری ناو هێنانی سه‌ره په‌نجه له چیدایه له‌و هه‌موو ئه‌ندامه‌ی له‌شدا .
وه جگه له گاڵته كردن به‌م ئایه‌ته له هه‌مان كاتدا گه‌ر كه‌له سه‌رێكیان ببینیایه ده‌یان هێنا بۆ لای پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم پێیان ده‌وت : ئایا خواكهت ئه‌مه‌ش ده‌هێنێته قسه ؟؟!!
ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوای گه‌وره یاخوود ئه‌م وه‌ڵامه به‌بێ ئه‌وه‌ی تواناكه‌ی به‌كار بخرێته روا مایه‌وه ، وهخوای گه‌وره خۆی ده‌زانێت له چ سات وكاتێكدا ده‌یكات به ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بۆ بێباوه‌ڕه‌كان و وه‌دڵ پتهویهكی زیاتر بۆ ئیمانداران .
ئه‌و ته‌قینه‌وه گه‌وره‌یه‌ش له ساته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌ما بوو ، له كاتێكدا بوو كه زاناكان ، ئه‌و زانا بێباوه‌ڕانه‌ی كه نه‌زان بوون به‌رانبه‌ر به گه‌وره‌یی ئه‌و خوایه‌ی كه تاك و به‌ده‌سه‌ڵاته ، بهكۆڕای ده‌نگ ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند كه : ( دیكۆری هیچ په‌نجه‌یه‌ك به دیكۆری په‌نجه‌كانی تر ناچێت ) .
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو كه سه‌ره په‌نجه‌ی زیاتر له ( 10 ) هه‌زار كه‌سیان تاقى كرده‌وه ، ئه‌و كۆمه‌ڵه به‌ڵكو گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه‌ی له‌و ڕۆژه‌وه مرۆڤ هه‌یه تا ئێستا هیچ سه‌ره په‌نجه‌یه‌ك له‌وی دیكه نه‌چووه و ناچێت ، نه له‌هی دایك وباوك نه خوشك نه برا … .
وه هه‌ر بۆیه تاكه ئه‌ندامێكی مرۆڤ كه تائێستا بۆ ناساندنی یان ناسینه‌وه‌ی كه‌سێك به‌كار بێت سه‌ره په‌نجه‌ی مرۆڤه له ڕێگای مۆركردنهوه .
هه‌روه‌ها له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكادا زیاتر له ( 200 ) ملیۆن په‌نجه‌ی ئاده‌میزاد تۆمار كراوه كه تا ئێستا سه‌ره په‌نجه‌ی هیچكام له‌و مرۆڤانه له سه‌ره په‌نجه‌ی مرۆڤێكی تر ناچێت ، ( سبحان الله ) .
وه ئه‌و زانایانه ڕایان گه‌یاند كه ئه‌وه جوانترین وه‌ڵامه خوای گه‌وره بۆ رۆژی قیامه‌ت دایناوه . و باشترین وه‌ڵامه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بڕوایان به‌زیندوو بوونه‌وه نییه .
وه له كۆتایدا هیوادارم كه خوای گه‌وره سهرهپهنجهمی هێنایه قسه یه‌كه‌م شت بدوێت له باره‌یه‌وه و شایه‌تی بدات له‌سه‌ری ( له‌به‌ر خوا نوسینی ئه‌م بابه‌ته بێت كه پێنوسهكهمی له‌سه‌ره ( إن شا‌ء الله ) .
_________________________________