سوودی خه‌یار بزانه
سوودی خه‌یار
كاتێك ئه‌ڵمانه‌كان له‌ڕێگه‌ی كۆچبه‌ره خۆرههڵاتییهكانهوه، خه‌یاریان ناسی وه‌ك یه‌كێك له‌سه‌وزه به‌تامه‌كان كه به‌كاردێت بۆ خواردن، كه‌سیان نه‌یانده‌زانی كه جگه له‌وه‌ی له‌بواری خۆراكدا به‌كاردێت، سودێكی زۆریشی هه‌یه له‌بواری ته‌ندروستیدا، كاریگه‌رییه‌كی باشیشی هه‌یه له‌پاراستنی له‌ش له‌نه‌خۆشی تر، به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی كه زاناكانی بواری زانستی خواردن له‌شاری فلهلمسهافن بڵاویانكرده‌وه، خه‌یار داده‌نرێت به‌یه‌كێك لهچاكترینو كاریگه‌رترین هۆكاره‌كان بۆ چه‌ره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كۆئه‌ندامی میزه‌ڕۆ، ڕێگریشه له‌دروستبوونی به‌رد لهگورچیلهو حالوبدا، ئه‌مه جگه له‌كاریگه‌ریی له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس.له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، كه خه‌یار مه‌وادێكی زۆری تفتی تێدایه، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هاوسه‌نگی ترش له وێندا ڕاده‌گرێت، خه‌یار كۆمه‌ڵێك ماده‌ی سروشتی تێدایه، كه ڕێگره له‌دروستبوونی به‌ردو لم له‌میزدا، له‌هه‌مان كاتدا یه‌كێكه له‌و خۆراكانی كه میزێكی زۆر به‌مرۆڤ ده‌كات، سودبه‌خشه له‌دابه‌زینی په‌ستانی خوێن‌و ئه‌وانه‌ی كه هه‌وكردنی بۆرییه‌كانی میزیان هه‌یه. له‌لایه‌كی تره‌وه به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ڕیشاڵی خۆراكی تیایدا، خۆراكێكی زۆرچاكه بۆ نه‌هێشتنی قه‌بزیی.
خه‌یار ئه‌نزیمی ئایریبسینی تێدایه، كه یارمه‌تیده‌ره له‌هه‌رسكردنی ماده پرۆتینیه‌كان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كانزایه‌كی زۆری تێدایه، گرنگترینیشیان پۆتاسیۆمه، كه زۆر پێویسته بۆ ڕێكخستنی په‌ستانی خوێن له‌بۆرییه‌كانی خوێندا، ڕێژیه‌كی زۆر له‌ڤیتامین سی تێدایه كه دژی بهئۆكسیدبوونه، جگه له‌م سودانه‌ش سودێكی زۆری هه‌یه له‌بواری جوانكردنی پێستدا، له‌سه‌ر شێوه‌ی خڕ دهبڕدرێتو ده‌خرێته سه‌ر چاوێك كه هیلاك بووبێت خاوی ده‌كاته‌وه‌و پشووی پێده‌دات، به‌شێوه‌ی ده‌مامكیش به‌كارده‌هێنرێت بۆ جوانكردنی دهموچاوو لابردنی ڕه‌شی ده‌وره‌ی چاو، ئه‌وه‌ش به‌تێكه‌ڵكردنی شه‌ربه‌تی خه‌یار له‌گه‌ڵ ههنگوینو ئاردداو دروستكردنی مه‌رهه‌مێك لێی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
.. ._________________________________