بۆچی خوای گەورە نوێژی بەیانی لەوكاتەدا داناوە و لەخەو بەخەبەرمان دەكاتەوە

tumblr_m9gzgfritd1qkvrb1o1_1280

 

بۆچی خوای گەورە نوێژی بەیانی لەوكاتەدا داناوە و لەخەو بەخەبەرمان دەكاتەوە

ئایاهەستان لە خەو بۆ نوێژی بەیانی سودی تەندروستی هەیە !! یەكێ‌ لە حیكمەتەكانی فەرزبونی نوێژی بەیانی ! كاتێك مرۆڤ دەخەوێت بۆ ماوەیەكی درێژ لێدانەكانی دڵی كەم دەبێتەوە و خوێن بە هێواشی دەڕوات لة لةشدا .

 

– توێژینەوەیەك : پچڕاندنی خەو لای موسڵمان بۆ كردنی نوێژی بەیانی دەیپارێزێت لە نەخۆشیەكانی دڵ و ڕەقبونی خوێنبەرەكان .
پسپۆڕەكان ئەوە دوپات دەكەنەوە لە كۆمەڵەی پزیشكان ی دڵ لە وڵاتی ئەردەن ، كە بە جێ‌ گەیاندنی نوێژی بەیانی لە كاتی خۆیدا ڕۆژانە ، باشترین هۆكارە بۆ خۆپاراستن و چارەسەری نەخۆشیەكانی ماسولكەی دڵ و ڕەقبونی خوێنبەرەكان ،كە ئەمانەش دەبنە هۆی وەستانی دڵ و وەستانی مێشك .

 

– لێكۆڵینەوە زانستی و پزیشكیەكان ئەوە دوپات دەكەنەوە كە نەخۆشی وەستانی دڵ لە مەترسیدارترین نەخۆشیەكانە ، و نەخۆشی خوێنبەرەكان و گیرانی خوێنبەری تاجی ، هۆكارە سەرەكیەكەی خەوتنە بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ بۆماوەی چەند كات ژمێرێك لە شەودا بێت یان لە ڕۆژدا .

 

– وە توێژینەوەكان ئەوەشیان دەرخستوە كە كاتێك مرۆڤ بۆ ماوەیەكی درێژ بخەوێت لێدانەكانی دڵی كەم دەبێتەوە كە نزیكەی (50) لێدانە لە خولەكێكدا ، كاتێكیش لێدانی دڵ كەمبووەوە خوێن زۆر بەهێواشی لە خوێنهێنەر و خوێنبەر و مولولە خوێنەكان دا دەڕوات، ئەمەش دەبێت هۆی نیشتنی خوێ‌ و چەوری لەسەر دیواری خوێنبەر و خوێنهێنەرەكان ، بەتایبەتیش خوێنبەری تاجی و گیرانی ، لەئەنجامی ئەمەشدا مرۆڤ توشی ڕەقبون یان گیرانی خوێنبەرەكان دەبێت ، كە دەبێتە مایەی لاوازی ماسولكەی دڵ و گیرانی خوێنبەر و خوێنهێنەرەكان كە خوێن دەگوازنەوە لە دڵەوە و بۆ دڵ ، كە دەبێتە هۆی ڕوودانی وەستانی دڵ و گیرانی ئەو خوێنبەرانەی كە خوێن دەگوازنەوە لە مێشكەوەو بۆ مێشك ،و لەئەنجامیشدا دەبێتە هۆی وەستانی مێشك و لەناوبردنی مرۆڤەكە لە زۆربەی جارەكاندا .

 

– توێژینەوەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە پێویستە خۆمان بەدوور بگرین لە خەوتن بۆ ماوەی درێژ بەشێوەیەك كە ماوەكەی تێپەڕ نەكات لە چوار كات ژمێر زیاتر ، و دوای ئەوە هەستین لەخەو و چالاكیی و جوڵەیەكی (15) خولەكی ئەنجام بدەین بەلایەنی كەمەوە ،ئەم كارەش بۆمان دابین كراوە كاتێك كە ڕۆژانە نوێژی بەیانی ئەنجام دەدەین لە كاتی خۆیدا ، وە واش باشترە كەنوێژەكە لە مزگەوتدا بێت و بە كۆمەڵ بكرێت.
ئەمە ڕاستی فەرمودەكەی پێغەمبەرمان(د.خ) بۆ دەسەلمێنێت كەدەفەرموێت : دوو ڕكاتە نوێژە سونەتەكەی پێش نوێژی بەیانی(نەك نوێژی بەیانی ) لە دونیاو ئەوەی تیایەتی چاكترە . (ركعتا الفجر خیر من الدنیا وما فیها )

 

– چاكتر و باشیەكەی ئەوەیە كە مرۆڤەكە دەپارێزێت لەو نەخۆشیانەی كەدەبنە مایەی لەناو بردنی ، چونكە حەدیسەكە نافەرموێت ئەگەر ئەو دوو ڕكاتە سونەتە بكەیت ئەوەندەو ئەوەندە خێرت دەگاتێ‌ فەرمویەتی لە دونیا و ئەوەی لە ناویایەتی چاكترە !! سبحان الله.. ئەمەش ئەوە دەرەخات كە كردنی نوێژی بەیانیش لەبەر مەسڵحەتی ئێمە خوای گەورە دایناوە نەك ڕقی لێمان بێت و بیەوێت لەو خەوە خۆشە هەستین , الله اكبر نا اعظم شأنك

 

سه‌رچاوه‌: رێگای ژیان

…..


 _________________________________

You may also like...