چیرۆكی داود -سه‌لامی خوای لێ بێت
داود له جیهاددا ناسرا
پاش وه‌فاتی مووسا -سه‌لامی خواى گه‌وره‌ى لێ بێت-، خوای گه‌وره ئیسرائیلییه‌كانی بۆ شارى ئه‌ریحا نارد، به‌مه‌رجێك خواپه‌رستی بكه‌ن و بپاڕێنه‌وه تا خواى گه‌وره له گوناهه‌كانیان خۆش ببێ. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه نه‌وه‌ى ئیسرائیل له خۆیان گۆڕان و ده‌ستیان به تاوان و گوناهكارى كرد.
خواى گه‌وره‌ش سزاى بۆ ناردن، به‌رده‌وام گه‌لانی دراوسێ هێرشیان بۆ ئه‌ریحا ده‌برد، ئیسرائیلیه‌كان تابووتێكیان هه‌بوو پێیان ده‌وت تابووتی په‌یمان، له كاتی جه‌نگدا سه‌یر‌یان ده‌كردو وره‌ی پێ ده‌دان، به‌ڵام له جه‌نگێكدا خواى گه‌وره فه‌له‌ستینیه‌كانی به‌سه‌ر ئیسرائیلیه‌كاندا سه‌رخست وتابووته‌كه‌شیان لێ سه‌ندن و بردیان.
خواى گه‌وره پێغه‌مبه‌رێكی بۆ ئیسرائیلیه‌كان ناردبوو ناوی شموئیل بوو، خه‌ڵكه‌كه‌ش داوای پادشایه‌كیان ده‌كرد سه‌رۆكایه‌تیان بكات و بتوانێ تابووته‌كه له فه‌له‌ستینیه‌كان بسێنێته‌وه. شموئیل پێغه‌مبه‌ر وتی: خواى گه‌وره طالوت به پادشا ده‌كات. ئیسرائیلیه‌كان رازى نه‌بوون و وتیان: ئێمه له طالوت باشترین، طالوت ده‌وڵه‌مه‌ند نییه، چۆن پیاوێكی هه‌ژار پادشاى ئێمه‌بێ! شموئیل پێغه‌مبه‌ر وتی: به‌ڵام خوای گه‌وره زانیاری و هێزو ئازایه‌تی زۆرى به طالوت داوه، سه‌رۆكایه‌تیتان له جه‌نگدا ده‌كات و سه‌رده‌كه‌وێ و تابووته‌كه‌شتان بۆ ده‌سێنێته‌وه.
طالوت سوپایه‌كی بۆ جیهاد كردن دامه‌زراند، كاتێك سوپاكه‌ی له دوژمن نزیك بونه‌وه طالوت ویستی سوپاكه‌ى تاقی بكاته‌وه. طالوت وتی: ئێستا به روبارێك ده‌گه‌ین، ئه‌وه‌ی ئاو نه‌خواته‌وه یان یه‌ك قوم بخواته‌وه ئه‌وه له‌گه‌ڵ من ده‌بێ، ئه‌وه‌شی ئاو زیاتر بخواته‌وه له ئێمه نابێ، كاتێك به ڕوباره‌كه گه‌یشتن ته‌نها ئیمانداره‌كان خۆگربوون و به قسه‌ى طالوتیان كرد، ئه‌وانی تر ئاویان زۆر خوارده‌وه.
طالوت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به قسه‌یان كرد له روباره‌كه په‌ڕینه‌وه، به ڵام سوپاكه‌ی طالوت ژماره‌یان كه‌م بوو، له‌وبه‌ر ڕوباره‌كه‌ش فه‌له‌ستینیه‌كان ژماره‌یان زۆر بوو سه‌رۆكێكی ئازاشیان هه‌بوو ناوی جالوت بوو خه‌ڵكی زۆر لێی ده‌ترسان. هه‌ندێك له سوپاكه‌ی طالوت وتیان: ئێمه ئه‌مڕۆ چارى جالوت و سه‌ربازه‌كانی ناكه‌ین. به‌ڵام ئیمانداره به‌هێزه‌كان نه‌ترسان و وتیان: زۆر جار بووه كۆمه‌ڵی كه‌م به یارمه‌تی خواى گه‌وره به‌سه‌ر كۆمه‌ڵی گه‌وره‌دا سه‌ركه‌وتوون، ئێمه به‌چه‌ك و هێزو ژماره له‌گه‌ڵ دوژمن ناجه‌نگێین، به‌ڵكوو به ئیمان ده‌جه‌نگێین، ئێمه بۆ جیهاد هاتوین تا خوای گه‌وره لێمان رازى بێ، جا یان سه‌رئه‌كه‌وین یان شه‌هید ئه‌بین.
داود سه‌ربازێكی نه‌ناسراوی سوپاكه‌ی طالوت بوو، له‌كاتی شه‌ڕه‌كه‌دا داود به‌كۆمه‌كی خوای گه‌وره توانی جالوت به‌زه‌ویدا بدات و بیكوژێت، ئیتر خه‌ڵكی داودیان ناسی و طالوتیش داودى زۆر خۆش‌ویست.
په‌یامی داود: خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌رى
خوای گه‌وره داودی كرد به پێغه‌مبه‌رو پاشای ئیسرائیلیه‌كان، كتێبێكی ئاسمانیشی به‌ناوی زه‌بور بۆ نارد، خوای گه‌وره خێری زۆری له دنیادا به داود به‌خشی و ئاسنی بۆ نه‌رم كردبوو، داود هه‌موو شتێكی له ئاسن دروست ده‌كرد وه‌ك قه‌ڵغان و پێویستیه‌كانی جه‌نگ، داود زۆر له خواى گه‌وره ده‌ترساو هه‌میشه خواپه‌رستی ئه‌كردو له خواى گه‌وره ئه‌په‌ڕایه‌وه، خوای گه‌وره‌ش شاخه‌كان و باڵنده‌كانی بۆ داود به هاوڕێ كردبوون و هه‌موو پێكه‌وه یادى خوای گه‌وره‌یان ده‌كرد.
جارێك ڕانه مه‌ڕى پیاوێك به‌ناو كشتو‌كاڵى جوتیارێك كه‌وتبوو، جوتیاره‌كه‌ش له‌لاى داود پێغه‌مبه‌ر شكاتی له خاوه‌ن مه‌ڕه‌كان كرد‌و وتی: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا مه‌ڕى پیاوێك هاتۆته ناو كشتوكاڵه‌كه‌مه‌وه، هه‌موو به‌روبومی كشتوكاڵه‌كه‌یان خواردووه. خاوه‌ن مه‌ڕه‌كانیش وتى: جوتیاره‌كه ڕاست ده‌كات، به‌ڵام من نه‌مزانیوه. داود سه‌لامی خواى گه‌وره‌ى لێ بێت به خاوه‌ن مه‌ڕه‌كانی وت: ده‌بێ تۆ له‌بری ئه‌و زه‌ره‌ره مه‌ڕه‌كانی خۆت به جوتیاره‌كه بده‌ى. داود پێغه‌مبه‌ر كوڕێكی هه‌بوو ناوی سوله‌یمان بوو به باوكی وت: بابه گیان من چاره‌یه‌كی ترم بۆ ئه‌و كێشه‌یه هه‌یه، با جارێ مه‌ڕه‌كان له‌لای جوتیاره‌كه‌بن و له به‌روبومی مه‌ڕه‌كان بخوات، جوتیاره‌كه‌ش زه‌ویه‌كه به خاوه‌ن مه‌ڕه‌كان بدات خزمه‌تی كشتوكاڵه‌كه بكات هه‌تا ده‌گاته‌وه كاتی دروێنه‌كردن و ئه‌و كاته كشتوكاڵه‌كه به جوتیاره‌كه بداته‌وه، جوتیاره‌كه‌ش مه‌ڕه‌كان به خاوه‌ن مه‌ڕه‌كان بداته‌وه. داود سه‌لامی خواى گه‌وره‌ی لێ بێت له‌گه‌ڵ جوتیارو خاوه‌ن مه‌ڕه‌كان رازى بوون، داود مل كه‌چی ڕاستی و چاره‌ی دادپه‌روه‌رانه‌ی سوله‌یمان بوو زۆریشی پێ خۆش بوو.
ڕۆژه‌كانی داود
داود سه‌لامی خوای گه‌وره‌ى لێ بێت پێغه‌مبه‌ریش و پاشاش بوو، هه‌میشه خه‌ریكی خواپه‌رستی و دادوه‌رى بوو، بۆیه به باشی زانی رۆژێك بۆ پشوودان دابنێ، داود پێغه‌مبه‌ر به‌رنامه‌ی بۆ كاته‌كانی دانابوو: رۆژێك بۆ خواپه‌رستی، رۆژێك بۆ دادگه‌ری، رۆژێك بۆ ئامۆژگاری، رۆژێكیش بۆ پشوو. رۆژێكیان له كاتی پشوودا دوو كه‌س خۆیان به ژووری داودا كرد، داود پێغه‌مبه‌ر لێیان ترسا، به‌ڵام وتیان: مه‌ترسه ئێمه كێشه‌مان هه‌یه هاتوین دادگه‌ریمان بكه‌ى! یه‌كێكیان وتی: ئه‌م پیاوه برامه نه‌وه‌دونۆ بزنی هه‌یه، منیش یه‌ك بزنم هه‌یه كه‌چی ئه‌یه‌وێ بزنه‌كه‌ی منیش به‌رێ بۆ خۆى! داود پێغه‌مبه‌ر وتی: تۆ خاوه‌نی هه‌قی و براكه‌ت زوڵمت لێ ده‌كات. داود سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت بیرى كرده‌وه هاتنی ئه‌و دوو پیاوه تاقی كردنه‌وه‌ى خوای گه‌وره‌یه، نه‌ده‌بوو داود رۆژێك بۆ پشووی خۆى دابنێ و دادگه‌ری كێشه‌كانی خه‌ڵك نه‌كات، داود پێغه‌مبه‌ر له خواى گه‌وره پاڕایه‌وه تا لێی خۆش ببێ و سه‌رى به‌ندایه‌تی دانه‌واندو په‌شیمان بووه‌وه‌و بۆ لای خوای گه‌وره گه‌ڕایه‌وه.
ـــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــ ـــــ
سه‌رچاوه‌كان:
١ـ قصص الانبیا‌ء ابن كثیر
٢ ـ قصص النبیین ابو الحسن الندوى
٣ ـ مع الانبیا‌ء فی القرا‌ن الكریم عفیف عبدالفتاح طباره
٤ـ به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌ییی منداڵان قۆناغی یه‌كه‌م
_________________________________