چوار هۆكار بۆ ئاوسانی پێڵوه‌كان
كاتێك به‌یانیان ههڵدهستینو سه‌یری ئاوێنه‌كه ده‌كه‌ین ئه‌بینین كه‌وا پێڵووی چاومان ئاوساوه ئیتر ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاوسانه شتێكی كه‌م بێت یان به شێوه‌ی كیسی شاراوه بێت یان شلیو نه‌رم بوونه‌وه‌ی پێستی ژێر چاوه‌كان، هه‌رچه‌نده شێوه ئاساییهكهیشی تۆزێك بێزاركه‌ره به‌لام به‌زۆری شتێكی كاتیه، ئه‌مه‌ش جگه له مه‌سه‌له‌یه‌كی جوانكاری هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشی نیه.
چه‌ندین هۆكار هه‌یه بۆ ئاوسانی پێڵوه‌كان ئه‌وانه‌ش:
1- هۆكاری بۆماوه‌یی.
2- مانه‌وه‌ی شله به‌هۆی گۆڕانكاری له كهشو هه‌وادا یان رێژه‌ی هێرمۆنات له له‌شدا.
3- جۆره‌كانی هه‌ستیاری (حساسیه)، یا هه‌وكردنی پێست، به‌تایبه‌تی ئه‌و جۆه ئاوساویهی كه سوربونه‌وه‌و خورانی له‌گه‌ڵدایه.
4- هه‌ندێ جۆری ده‌رمان.
چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ نه‌هێشتنی ئاوساوی یان كه‌مكردنه‌وه‌ی جۆره ساده‌كه‌ی:
1- خه‌وتن بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له‌ش پێویستی پێیه‌تی له كاتی شه‌ودا، به زۆری له‌نێوان 7-8 كاژێر ماوه‌یه‌كی باشه.
2- خه‌وتن به‌شیوه‌یه‌ك كه سه‌ر تۆزێك به‌رزتر بێت له له‌ش، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌كرێ سه‌رینێك زیاد بكرێت، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆ نه‌هێشتی كۆبونه‌وه‌ی شله‌كان له ده‌وروبه‌ری چاوه‌كان له كاتی خه‌وتندا.
3- ئه‌كرێت (كه‌ماده)ی ئاوی سارد بخرێته ژێر چاوه‌كان بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك له كاتی دانیشتن، یان به‌كارهێنانی قاشی خه‌یار ساردی به‌ستوو، یان كیسی چاه بهتهڕیو به ساردی‌و به‌ستوویی.
4- كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌كانی هه‌ستیاری (حساسیه)، هه‌تا بكرێت دوركه‌وتنه‌وه له‌و شتانه‌ی كه هه‌ستیاریت بۆ دروست ده‌كات، وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستیاری.
تێبینی:
ئه‌گه هاتوو ئه‌و ئاوساوییه زۆر‌و به‌رده‌وام بوو، به‌و هه‌وڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش كه‌م نهكرایهوهو گه‌یشته ناوچهكانیتری له‌ش، ئه‌بێ سه‌ردانی بزیشك بكرێت بۆ زانینی هۆكاری ئاوساوییهكه، چونكه له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی به كێشه‌ی گورچیله‌وه بێت یان رژێنی ده‌ره‌قی (الغده الدرقیه)، یان ئه‌گونجێت به هۆی كاردانه‌وه‌ی لاوه‌كی به‌كارهێنانی هه‌ندێ چاره‌سه‌رو ده‌رمانه‌وه هه‌بێت.
_________________________________