ئامۆژگارى له‌كاتى نان خواردن

.

به‌گوێره‌ی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ به‌ریتانی، پێویسته‌ له‌كاتی‌ نانخواردندا ئه‌گه‌ر بته‌وێت جه‌سته‌‌و ساغ‌و سه‌ڵامه‌ت بێت، پێویسته‌ ئه‌م ڕێنماییانه‌ جێبه‌جێ بكرێت:

– دوای‌ نانخواردن وه‌رزشكردن‌و كاركردن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابیت بكرێت.
– له‌یه‌ك ژه‌مدا زۆر خواردن، یاخود هه‌موو ژه‌مه‌كان خواردنی‌ قورس خراپه‌ بۆ جه‌سته‌.
– له‌كاتی‌ تۆڕه‌بووندا نانخواردن كاریگه‌ری‌ خراپی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌رجه‌سته‌ی‌ مرۆڤ.
– دوای‌ نانخواردن خه‌وتن خراپه‌، چونكه‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌رسكردنی‌ ناتوانین فه‌رمانه‌كانی‌ خۆی‌ به‌ته‌واوی‌ جێبه‌جی بكات.
– به‌ڕۆیشتن‌و به‌پێكه‌وه‌ نانخواردن كاریگه‌ری‌ خراپی‌ هه‌یه‌.
– په‌له‌كردن له‌نانخواردن‌و چاوه‌ڕوانیكردنی‌ زۆر له‌سه‌ر خوانی‌ نانخواردن نابێت بكرێت.
– خواردنێكی‌ زۆر گه‌رم‌و سوێری‌ له‌گه‌ڵ نانخواردندان كاریگه‌ری‌ خراپی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

 _________________________________

You may also like...