بۆ ئه‌وه‌ی ببن به دایك وباوكێكی نموونه‌یی
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین مندالێكی ته‌ندروست بۆ كۆمه‌ڵگا دروست بكه‌ین ئه‌وه ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه بزانین كه منداڵان له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیان وه‌كو ئسفهنج وان به ووته‌ی زاناكان هه‌موو ئه‌و كرداراو وتانه هه‌ڵئه‌مژێت كه له ده‌وریا ڕووده‌دات رۆژانه .
به پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له ماڵپه‌ری دویشته ویله ئه‌ڵمانی بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌ك ده‌دات كه ده‌بێت دایكان وباوكان بیزانن بۆ ئه‌وه‌ی ببن به دایك وباوكێكی نموونه‌یی له‌وانه‌ش :
1ـ منداڵه‌كه‌ت كۆپییه‌ك نییه له كه‌سایه‌تیت : ئه‌بێت ئه‌م بڕگه‌یه به باشی بزانن ڕۆڵی ئێوه پێدانی خۆشه‌ویستی وچاودێریی وڕه‌خساندنی ژیانێكی خۆشه بۆیان به‌ڵام بیرت نه‌چێت له كۆتاییه ئه‌وان خاوه‌ن كه‌سایه‌تی تایبه‌تن به خۆیان .
2ـ یارمه‌تیده‌ریان به بۆ سه‌ربه‌خۆیی : باوكان زۆر هه‌ڵه‌ن كه ده‌ڵێن ڕۆڵی دارشه‌ق ده‌بینن له ژیانی منداڵه‌كانیان به‌ڵكو ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئێوه له‌وه‌یا خۆی ده‌بینێته‌وه كه كه واڕایان بێنن به باشی ئیش وكاره‌كانی رۆژانه‌یان جێ به جێ بكه‌ن به بێ یارمه‌تیدانی ئێوه .
3ـ بیكه به كه‌سێكی زیره‌ك : زاناكان ده‌ڵێن هه‌موو منداڵه‌كان به بلیمه‌تی له‌دایك ده‌بن به‌ڵام به هۆی بیر وڕای دایك وباوكهكانیان به رێژه‌ی %99 له ده‌ستده‌ده‌ن بۆیه ده‌بێت ئه‌و راستیه بزانن وه‌به‌پێی ئه‌م راستیه مامه‌ڵه‌ی ته‌ندروست ئه‌نجام بده‌ن له گه‌ڵیاندا .
4ـ ته‌ڵ به‌نیان مه‌كه‌ن له‌ناو خه‌ون وخهیاڵهكانتان : سه‌ركه‌وتووی په‌روه‌رده له‌وه‌یا خۆی دیهبینێتهوه كه یه‌ك شێواز یاخوود یه‌ك رێگه نه‌بێت بۆ بنیاتنانی منداڵه‌كانتان چونكه ئه‌وان جیاوازن له ئێوه وڕێگه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه بۆ دروست كردنی داهاتێك كه هه‌ڵبژارده‌ی خۆیان بێت نه‌ك ئێوه .
5ـ فێریان بكه‌ن ههاڵبژاردنی هاورێكانیان له‌سه‌ر بنه‌مای بیروبۆچوونیان بێت نه‌ك گیرفانیان : با هه‌ڵبژاردنیان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌های مرۆڤایه‌تی بێت نه‌ك له سه‌ر بنه‌مای توانای ماددی بێت .
—————————————————————–
و: گوڵاڵه
_________________________________