ته‌مه‌ن درێژده‌كات
هه‌ر وڵاتێك به‌چه‌ند خرافاتێكی تایبه‌ت به‌خۆیی ناسراوه، ماڵپه‌ڕی (سه‌قافه‌و علوم) باس له‌چه‌ند خورافاتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كات كه زۆربه‌ی خه‌ڵك باوه‌ڕیان پێیه‌تی.
له‌به‌ریتانیا له‌پێناو مانه‌وه بهگهنجیو ته‌مه‌ن درێژی، گه‌نجان به‌ڕو لهگرفانیاندا هه‌ڵده‌گرن.
پیاوانی ئینگلیز له‌كۆندا له‌كاتی دروستكردنی خێزان‌و خستنه‌وه‌ی وه‌چه‌دا خواردنی (كاهو)یان پشتگوێده‌خست، چونكه له‌و باوه‌ڕه‌دان كاهو ده‌بێته‌هۆی نه‌زۆكی.
له‌توركیا ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌شه‌ودا بنێشت بجوێت پێده‌ڵێن ئه‌وه گۆشتی مردوه ده‌یخۆیت.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌كۆڕو كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌پڕ بێده‌نگ بێت‌و هیچ نه‌ڵێت، به‌واتای ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵێك فریشته به‌و شوێنه‌دا تێپه‌ڕیون.
له‌لای ئیسپانیه‌كان خواردنی ترێ له‌شه‌وی سه‌ری ساڵدا به‌خت دێنێت.
ئه‌گه‌ر پاشه‌ڕۆی باڵنده‌یه‌ك كه‌سێك یان شوێنێك له‌ڕوسیا پیس بكات واتای ده‌وڵه‌مه‌ندبونه.
له‌كوردستانیش ده‌وترێت ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌ستی ڕاستی بخورێت ئه‌وه پاره‌ی ده‌ستده‌كه‌وێت.
—————————————————————–
و: شادان مسته‌فا
_________________________________