كێشی‌ منداڵه‌كه‌ت كه‌مبكه‌ره‌وه‌

كێشی‌ منداڵه‌كه‌ت كه‌مبكه‌ره‌وه‌

(هێلینا یانیچكوفا) توێژه‌ری‌ چیكی، چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك بۆ دایك‌و باوكان ده‌خاته‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ئاستی‌ قه‌ڵه‌وی منداڵه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه‌، ته‌ئكید له‌وه‌شده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ی‌ پێی ده‌ڵێن قه‌ڵه‌ویی بۆماوه‌یی، هیچ بنه‌مایه‌كی‌ ڕاستی‌ نییه‌.

1ـ منداڵه‌كان چالاكی جه‌سته‌ییان هه‌بێت، بۆ نمونه‌ مه‌له‌كردن، به‌لایه‌نی‌ كه‌مه‌وه‌ هه‌فته‌ی‌ جارێك.

2ـ سنورێك دابنرێت بۆ ئه‌و كاتانه‌ی‌، كه‌ منداڵ له‌به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆن‌و كۆمپیوته‌ردا به‌سه‌ری ده‌بات، هه‌وڵبدرێت یاری‌ تری‌ بۆ پێشنیاز بكرێت.

3ـ ڕێگه‌ به‌منداڵ نه‌درێت لیمۆی‌ شیرین له‌گه‌ڵ خواردندا بخوات.

4ـ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ به‌ته‌واوی‌ ناخه‌ون، مه‌ترسی‌ قه‌ڵه‌وبونیان هه‌یه‌.

5ـ چاودێری منداڵ بكرێت، چونكه‌ تێكچونی‌ شێوازی‌ خواردن، كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر قه‌ڵه‌وبون ده‌بێت.

6ـ خواردن له‌گه‌ڵ منداڵدا، كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر كه‌مبونه‌وه‌ی‌ كێشی‌ منداڵه‌كه‌ ده‌بێت.

7ـ هانی‌ منداڵ بدرێت، له‌فه‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا ببات بۆ خوێندنگه‌، به‌مه‌رجێك میوه‌‌و سه‌وزه‌ی‌ تێدا بێت.

8ـ سه‌ره‌تاكانی‌ خواردن‌و ژیانی ته‌ندروست فێری‌ منداڵ بكرێت.

ئه‌و توێژه‌ره‌ چیكیه‌ ته‌ئكیدی‌ له‌وه‌كردۆته‌وه‌، له‌و ڕێگایانه‌وه‌ كه‌ ئاماژه‌ی‌ پێكردون، ده‌كرێت كێشی‌ منداڵ كه‌مبكرێته‌وه‌، ئه‌وه‌شی‌ پێی ده‌وترێت قه‌ڵه‌ویی بۆماوه‌یی، هیچ بنه‌مایه‌كی‌ ڕاستی‌ نییه‌.
—————————————————————–
و: گۆران


 _________________________________

You may also like...