ڕوداوه‌كانی‌ ساڵ

ڕوداوه‌كانی‌ ساڵ

ئاژانسی‌ ( فرانس پرێس) ڕوداوه‌ ناوزه‌و سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی‌ ساڵی‌ (2014)ی‌ جیهانی‌ بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مانه‌ن:

(مایكل لیفلانی‌) فه‌ره‌نسی‌ سێ‌ جار ناوی‌ له‌كتێبی‌ گینسدا تۆماركراوه‌، بۆ شكاندنی‌ ژماره‌ی‌ پێوانه‌ی‌ له‌هێلكه‌ شكانداندا به‌له‌پی‌ ده‌ستی‌.
(بانك یزونگ) ناسراو به‌پادشای‌ گه‌ده‌ له‌میانی‌ پێشبڕكێیه‌كدا یه‌ك ده‌فر مه‌عكه‌رۆنی‌ ‌و كرمی‌ زیندوی‌ خوارد.
پیاوێكی‌ ئه‌مركی‌ خاوه‌نی‌ درێژترین زمانه‌ له‌جیهاندا، كه‌ درێژییه‌كه‌ی‌ (10.1) سم بوه‌ له‌كاتی‌ خواردنی‌ دۆندرمه‌دا.
سه‌ماكاری‌ فه‌ره‌نسی‌ (مۆلان رۆج) له‌سه‌مادا ژماره‌ی‌ پێوانه‌یی‌ شكاند.
زیاتر له‌هه‌زار خۆبه‌خش له‌كۆریای‌ باشور له‌فێستیڤاڵی‌ سیئۆلدا، توانیان (250) تۆن كیمتچی‌ ئاماده‌بكه‌ن.
سه‌ماكارانی‌ (كانكان) له‌به‌رامبه‌ر (مۆلان رۆج)دا ژماره‌ی‌ پێوانه‌ییان شكاندن.
پیاوێكی‌ جۆرجی‌ له‌ڕیگه‌ی‌ برژانگه‌كانییه‌وه‌ توانی‌ كێشی‌ (33) كلیۆ گرام به‌رز بكاته‌وه‌.
له‌به‌شداریكردنی‌ له‌فێستیڤاڵی‌ (فۆكێت)ی‌ ڕوه‌كیدا پیاوێك به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ خاكه‌نازێكی‌ ئاسنی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ كونكردنی‌ ڕومه‌تیه‌وه‌ بۆ ناو ده‌می‌ نمایشكرد.
خوێندكارانی‌ نیپاڵیش توانیان باوه‌ش بكه‌ن به‌داره‌ زه‌به‌لاحه‌كاندا.
له‌میانی‌ درێژترین ماوه‌ی‌ له‌باوه‌شكردندا، چه‌ندین هاوسه‌ر له‌تایلاند توانیان ژماره‌ی‌ پێوانه‌یی‌ بشكێنن له‌جیهاندا.
ورچه‌ پانداكانیش له‌میانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ پاراستنی‌ ورچه‌ پانداكاندا له‌چین به‌پلیكانه‌كانی‌ ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر په‌یكه‌ری‌ بودا به‌ڕیز دانران.
چه‌ندین كه‌سیش له‌ئیتاڵیادا توانیان ژماره‌ی‌ پێوانه‌یه‌ی‌ له‌مه‌له‌كردندا به‌ده‌ست بهێنن له‌قوڵترین مه‌له‌وانگه‌دا.
به‌ته‌مه‌نترین كه‌سیش له‌ژاپۆن توانی‌ له‌ماوه‌ی‌ (29.83)ی‌ چركه‌یه‌ك (100) مه‌تر ڕابكات، ماوه‌كه‌ ببڕێت.
مه‌له‌وانانی‌ ئه‌رژه‌نتین له‌ (باتاگونیا) توانیان له‌ئاوی‌ به‌ستودا مه‌له‌بكه‌ن.
له‌تایلاند یاریزانانی‌ تۆپی‌ پێ‌ توانیان له‌یاریگه‌یه‌كی‌ هه‌ڵواسراوی‌ سه‌ر ده‌ریا یاری‌ بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ش له‌یاری‌ جامی‌ جیهانی‌ (2014)ی‌ به‌ڕازیل یاریزانانی‌ كۆریای‌ باشور له‌ژێر ئاودا یارییه‌كی‌ تۆپی‌ پێان سازدا، وه‌ك ئاهه‌نگێك بۆ مۆندیالی‌ به‌ڕازیل.
له‌به‌ڕازیلیش هه‌ردو یاریزانی‌ تۆپی‌ پێ‌ (مامادۆساخۆ‌و ڕیۆ مافوبا) له‌سه‌ر زه‌وی‌ یاریگه‌یه‌كدا به‌ڕاكشانه‌وه‌ ده‌خولانه‌وه‌.
(دنیس جۆسیلین)ی‌ فه‌ره‌نسی‌ توانی‌ له‌سه‌ر په‌ت به‌ڕوباری‌ سیندا بپه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌وپه‌ڕی‌ ڕوباره‌كه‌.
هه‌ر له‌فه‌ره‌نسادا (ڕۆبرن) پیاوی‌ جاڵجاڵۆكه‌ توانی‌ به‌سه‌ر تۆتاڵ تاوه‌ردا سه‌ربكه‌وێت.
دو هاوڵاتی‌ فه‌ره‌نسی‌ توانیان له‌به‌رزترین لوتكه‌ چیاوه‌، به‌پۆشینی‌ دوباڵی‌ هه‌ڵفڕینه‌وه‌ خۆیان هه‌ڵبده‌نه‌ خواره‌وه‌‌و بفڕن.
چه‌ندین كه‌سی‌ سه‌ركێش له‌ڕوباری‌ سیندا به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا وه‌رزشیان ده‌كرد.
مه‌له‌وانانی‌ فه‌ره‌نسی‌ له‌ژێر ئاودا به‌شداری‌ یاری‌ (هۆكی‌)یان كرد.
له‌ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانیشدا خانمان به‌پۆشاكی‌ حۆری‌ ده‌ریاوه‌، له‌ناو حه‌وزێكی‌ ماسیدا خۆیان نمایشكرد.
له‌هۆنگ كۆنگیش به‌سه‌دان كه‌س به‌شدارییان له‌شه‌ڕه‌ سه‌ریندا كرد.
منداڵانی‌ (حه‌له‌ب)ی‌ سوریاش به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ خۆیان فڕێدایه‌ ناو چاڵی‌ ئاوه‌وه‌.
چه‌ند هاوڵاتییه‌كی‌ ژاپۆنی‌ له‌جاكۆزییه‌كی‌ پڕ شه‌رابی‌ سوردا خۆیان شوشت.
چه‌ند كه‌سێك له‌ڕێگه‌ی‌ پێكه‌نینه‌وه‌ له‌لوبنان چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشیان بۆ كرا.
له‌هۆڵه‌نداش شه‌ڕه‌ ته‌ماته‌ ئه‌نجامدرا.
بابانوئێلی‌ ئیتاڵیاش سه‌ر شه‌پۆله‌كانی‌ ده‌ریا كه‌وت.
ژێر ده‌ریاییه‌كانی‌ ژاپۆنیش پۆشاكی‌ بابانوئێلیان پۆشی‌.
بۆ بینینی‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كان كلیك لێره‌ بكه‌ن:
—————————————————————–
و : نیاز جه‌لال


 _________________________________

You may also like...