شاجوانی‌ پشیله‌ هه‌ڵده‌بژێرن

شاجوانی‌ پشیله‌ هه‌ڵده‌بژێرن

بۆ یه‌كه‌مجار له‌خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستدا، تیمێكی‌ ئه‌مریكی‌ به‌هاوكاری‌ یانه‌یه‌كی‌ وه‌رزشی‌ كوێتی‌، هه‌ڵده‌ستن به‌دیاریكردنی‌ شاجوانی‌ پشیله‌كان.

(ئه‌یمه‌ن خه‌ڵه‌ف) سه‌رپه‌رشتیاری‌ فیستیڤاڵی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ شاجوانی‌ پشیله‌ ڕایگه‌یاندوه‌، بڕیاره‌ له‌ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا پێشبڕكێیه‌ك له‌نێوان سه‌دان پشیله‌ ئه‌نجام بدرێت، كه‌ له‌وڵاتانی‌ جیهانه‌وه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ وڵاتی‌ كوێت.

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكردۆته‌وه‌، یه‌كه‌مجاره‌ له‌مێژودا له‌خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست‌و له‌وڵاتی‌ كوێت شاجوانی‌ پشیله‌ هه‌ڵبژێردرێت، ئه‌ویش به‌هاوكاری‌ تیمێكی‌ ئه‌مریكی‌، جگه‌ له‌وه‌ پێنج كه‌س دادوه‌ری‌ له‌و پڕۆسه‌یه‌دا ده‌كه‌ن، كه‌ له‌وڵاتانی‌ فه‌ڕه‌نساو ئه‌مریكاوه‌ هاتونه‌ته‌ كوێت، دوای‌ هه‌ڵبژاردنیشی‌ ئه‌و پشیله‌یه‌ ده‌بێته‌ شاجوانی‌ ساڵ له‌ناو پشیله‌كانی‌ جیهاندا.
—————————————————————–
و: زانا


 _________________________________

You may also like...