سوده‌كانی شیری بزن
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا شیری مانگا به‌ربڵاوترین جۆری شیره بۆ خواردنه‌وه، به‌ڵام پسپۆڕان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی شیری بزنیش بخۆینه‌وه، چونكه چه‌ند سودێكی باشی هه‌یه، كه له‌سودی جۆره‌كانی تری شیر كه‌متر نین.
ـ شیری بزن ڕێگری ده‌كات له‌جۆره‌كانی هه‌وركردنی جه‌سته.
ـ شیری بزن بۆ منداڵ زۆر باشه، به‌جۆرێك هاوشێوه‌ی شیری دایكه.
ـ به‌راورد به‌شیری مانگا، ڕێژه‌یه‌كی زیاتر كالسیۆمی تێدایه، كه بۆ پته‌وكردنی ئێسك سودی زۆری هه‌یه.
ـ شیری بزن زۆرترینی ئه‌و مادانه‌ی تێدایه، كه خانه‌كانی له‌ش ده‌بوژێننه‌وه.
ـ شیری بزن كه‌مترین ڕێژه‌ی چه‌وریی تێدایه، یاخود نابێته هۆی قه‌ڵه‌وی.
ـ شیری بزن زۆرترین ڕێژه‌ی ماده‌ی (سیلینیۆم)ی تێدایه، كه هۆكاری سه‌ره‌كی به‌هێزكردنی به‌رگری له‌شه.
—————————————————————–
و: گۆران
_________________________________