چۆن له په‌تای زستان ئه‌یانپارێزییت ؟
نه‌خۆشیه‌كانی زستان زۆر باون به ئاسانی ئه‌گوازرێته‌وه بۆیه واباشتره زۆر وریابین له پاراستنی منداڵه‌كانمان له نه‌خۆشیه‌كانی ئه‌م وه‌رزه .
به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری الشرق كه تیایدا باس له ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت شیره خۆره‌یه ئه‌وه باشتروایه شیری خۆتی بده‌یتێ چونكه ئه‌و به‌رگرییه له دایكه‌وه هه‌یه بۆ منداڵكه ده‌گوازرێَته‌وه .
ئه‌گه‌ر منداڵ شیره خۆره نه‌بوو ئه‌وا پێویسته به‌خواردنی پڕ له ڤیتامین وكانزاكانی بده‌یتێ باشتریتن خۆراكیش سه‌وزه‌و ومیوه‌یه .
زو زو ده‌ستی منداڵه‌كه‌ت بشۆ به تایبه‌تی له كاتی خواردن هه‌روه‌ها هه‌وڵ بده كه منداڵه‌كه‌ت فێری پاك وخاوێنی بكه‌یت .
مه‌یه‌ڵه كه‌سی جگه‌ره‌كێش له ماڵه‌كه‌ت جگه‌ره بكێشێ چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر قورگ وگویی ولوتی منداڵه‌كه‌ت ئه‌بێت .
باشتر وایه ماڵه‌كه‌ت نه‌زۆر گه‌رم بێت ونه‌زۆر سارد بێت چونكه هه‌ردوكیان كاریگه‌ری نه‌رینییان ده‌بێت له‌سه‌ر منداڵ هه‌روه‌ها كاتێك منداڵه‌كه‌ت ئه‌شۆیت به‌هه‌مان شێوه ده‌بێت گه‌رماوه‌كه مامناوه‌ند بێت له‌گه‌رمیی كاتێ دێته ده‌ره‌وه كه‌شێكی سارده ئه‌وكات توشی په‌تا ده‌بێت .
مه‌هێڵه منداڵه‌كه‌ت تێكه‌ڵاوی كه‌سی نه‌خۆش بێت هه‌روه‌ها هه‌وڵبده منداڵه ساواكه‌ت له ماچكردن به دووبگریت .
—————————————————————–
و:گوڵاڵه
_________________________________