به‌بێ‌ هاوێنه‌ ڕه‌نگی‌ چاوت بگۆڕه‌

به‌بێ‌ هاوێنه‌ ڕه‌نگی‌ چاوت بگۆڕه‌

له‌نوێترین تاقیكردنه‌وه‌دا، پزیشكێكی‌ چاو له‌نیویۆرك، توانی له‌ڕێگه‌ی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌‌و به‌كارهێنانی‌ جۆره‌ ماده‌یه‌كی‌ سلیكۆنیه‌وه‌، ڕه‌نگی‌ چاو به‌بێ‌ دانانی‌ هاوێنه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وام بۆ هاوڵاتیه‌ك بگۆڕێت، بێ ئه‌وه‌ی‌ گرفتی بینینی‌ بۆ دروست بكات.

په‌یجی‌  ئه‌لئان له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، دكتۆره‌ (كینیس رۆزینتال) پسپۆڕی‌ چاو له‌نیویۆرك له‌باره‌ی‌ ئه‌و نه‌شته‌رگه‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت:”به‌به‌كارهێنانی‌ جۆره‌ ماده‌یه‌كی‌ سلیكۆنی‌، توانیم له‌كاتی‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌دا، ماده‌كه‌ له‌گلێنه‌ی‌ چاوی‌ نه‌خۆشه‌كه‌دا بچێنم، پاش تێپه‌ڕبونی‌ چه‌ند كاتژمێرێك ڕه‌نگی‌ گلێنه‌ی‌ چاوی‌ نه‌خۆشه‌كه‌ بۆ ڕه‌نگێكی‌ دیكه‌ گۆڕابوو”.

ئه‌و پزیشكه‌ باسی‌ له‌وه‌شكرد،  ئاماده‌یه‌ ڕه‌نگی‌ گلێنه‌ی‌ چاوی هه‌رهاوڵاتیه‌ك بگۆڕێت، كه‌ خۆی‌ خواستی‌ له‌سه‌ربێت، له‌تواناشیدایه‌ ڕه‌نگی‌ گلینه‌ی‌ چاو بگه‌ڕێنێته‌وه‌ دۆخی‌ ئاسایی‌ خۆی‌.
—————————————————————-
و: شاخه‌وان


 _________________________________

You may also like...