به‌پێ‌ بڕۆن

به‌پێ‌ بڕۆن

زۆربه‌ی‌ كات ئه‌وانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان زۆره‌، له‌وه‌رزی‌ سه‌رمادا دوچاری‌ ئه‌وه‌ ده‌بنه‌وه‌، ناتوانن وه‌رزش ئه‌نجام بده‌ن، هه‌ربۆیه‌ شاره‌زایان هۆشداریده‌ده‌ن به‌وه‌ی‌، پێویسته‌ وه‌رزش بكرێت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌میش بێت.

شاره‌زایانی‌ بواری‌ وه‌رزشی‌ دوپاتی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، واباشتره‌ به‌ته‌مه‌نه‌كان مه‌شقی‌ وه‌رزشی‌ ئه‌نجام بده‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ كاتێكی‌ كه‌میش بێت.

پرۆفیسۆر (شلیشت) له‌به‌شی‌ زانستی‌ وه‌رزش‌و جوڵان له‌زانكۆی‌ (شتوتگارت)ی‌ ئه‌ڵمانی‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕونكردۆته‌وه‌، پێویسته‌ به‌ته‌مه‌نه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ هاوسه‌نگ (10 بۆ 20) خوله‌ك جوڵه‌ی‌ وه‌رزش ئه‌نجامبده‌ن، باشترین وه‌رزشیش به‌بڕوای‌ شاره‌زایان ڕۆیشتنه‌ به‌پێ‌.

شاره‌زایان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه‌، به‌ته‌مه‌نه‌كان بۆ پاراستنی‌ خۆیان له‌نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ‌و فشاری‌ خوێن‌و شه‌كره‌، پێویسته‌ ڕێژه‌ی‌ وه‌رزش‌و جولاَنیان له‌ (150) خوله‌ك كه‌متر نه‌بێت له‌هه‌فته‌یه‌كدا.

شاره‌زایان ئامۆژگاری‌ به‌ساڵاچوان ده‌كه‌ن، پێویسته‌ ڕێژه‌یی‌ وه‌رزشكردن زیادبكه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ستیانكرد توانایان باشه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك نه‌خۆشی‌ دڵی‌ هه‌بوو، پێویسته‌ ڕاوێژ به‌پزیشك بكات له‌كاتی‌ ئه‌نجامدانی‌ مه‌شقی‌ وه‌رزشیدا.
—————————————————————–
و: ئاواز عه‌لی‌


 _________________________________

You may also like...