ئیستمناء “ده‌ست په‌ڕ :: زیانه‌كانی، حوكمی له ئیسلام دا، چاره‌سه‌ره‌كه‌ی، قسه‌ی زانیان له‌باره‌یه‌وه
ئیستمناء “”ده‌ست په‌ڕ””
زیانه‌كانی ، حوكمی له ئیسلام دا ،چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ، قسه‌ی زانیان له‌باره‌یه‌وه..
خوا بونه‌وه‌ره‌كانی دروست كردووه و ئاره‌زووشی پێداون ، مرۆڤیش هه‌ر دروستكراوی خوایه كه هه‌موویان حه‌ز و ئاره‌زووی به‌تین و بهكۆڵیان هه‌یه له‌بیركردنه‌وه و رۆچوون به‌ناو هیواو ئاواته‌كانی و ئاره‌زووه‌كانی دا ، وه ئاره‌زووی جنسی له هه‌موو مرۆڤه‌كان دروست كردووه و به‌دڵنیایشه‌وه هه‌ندێك شتی حه‌ڵال كردووه كه بگات به‌م ئاره‌زووانه‌ی له‌رێگه‌یه‌كی دروسته‌وه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و یاسایه‌ك دانه‌نرێت بۆ ئه‌م حه‌زر و ئاره‌زوانه ئیتر له زۆر شت‌دا مرۆڤ له‌گه‌ڵ گیانه‌وه‌ر تێكه‌ڵاو ده‌بن و له‌یه‌كتری جیاناكرێنه‌وه ته‌نها ئه‌م گیانله‌به‌رێكی قسه‌كه‌ر و ژیره و ئه‌ویش گیانله‌به‌رێكی بێ زمان ه ..
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوناغی هه‌رزه‌كانی و گه‌نجی قۆناغێكی گرنگ و شكۆداره بۆیه به‌رنامه‌ی خوا لێی بێئاگ نییه و ده‌ستوور و یاسای بۆ داناوه ، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمان لێره‌دا له‌سه‌ر بدوێین ده‌رباره‌ی (ئیستمناء) “ئاو به‌ده‌ست هێنانه‌وه” “”ده‌ست په‌ڕ””ه
به كورتی : ئیستمناء چییه ؟ حوكمه‌كه‌ی له قورئاندا چییه ؟ ڕای هه‌ندێ له زانایان ده‌رباره‌ی چییه ؟ زهرهروزیانهكان و شوێنه‌وه‌ره خراپه‌كانی له ڕووی پزیشكی و زانستی سه‌رده‌مه‌وه چییه ؟ هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ره‌كه‌ی چۆن چۆنییه ؟
ئیستمناء (العادة السریة) : واته هێنانه‌وه‌ی مه‌نی مرۆڤ به ده‌ستی خۆی یان به‌هۆی هه‌ر ئهندامێكیهوه یان به‌هۆی هه‌رشتێكی تره‌وه به‌بێ گه‌یشتن به خێزانی شه‌رعی ..
شێوازی ئیستمناء كردن له پیاوان ئاشكرا و دیاره ، به‌ڵام له ئافره‌تاندا به‌هۆی ڕانیانهوه یان به‌هۆی دانانی شتێك له نێوان هه‌ردوو ڕانیاندا ، وه‌یان بهكردانی لێخشاندن ئه‌م كرداره ڕووده‌دات .
ئه‌و هۆیانه چین كه ده‌بنه هۆی ڕوودانی ئه‌م كاره قێزه‌ونه ؟
له‌ڕێگه‌ی وێنه‌یه‌كی ڕووته‌وه ، یان به‌هۆی خوێندنه‌وه‌ی ڕووداوێكی جنسی یه‌وه یان بینینی ئافره‌تێك وهبه پێچه‌وانه‌وه ، یان گوێگرتن له چه‌ند وشه‌یه‌كی جنسی ، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌بنه هۆی ئاره‌زوواتی جنسی و به‌ناچاری په‌نا ده‌باته به‌ر ئیستمناء .
* ته‌نیا یه‌ك جار مه‌نی هێنانه‌وه‌ی مرۆڤ به ده‌ستی خۆی به‌شی (4 تا 5) جوتبوونی شه‌رعی ده‌كات واته به‌ئه‌نجامدانی كرداری ئیستمناء هه‌ر له‌یه‌ك جاردا ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی مه‌نی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێته ده‌ره‌وه .
ئیستمناء زیاتر له‌لایه‌ن كوڕ و كچی گه‌نجه‌وه په‌نای ده‌برێته‌به‌ر ، وه له‌لایه‌ن كوڕانه‌وه رێژه‌كه‌ی زۆرتره ، ئه‌مه‌ش وا ناگه‌یه‌نێ كه توانای جنسی كوڕ له كچ زیاتربێت ، به‌ڵكو ئاره‌زووی (غه‌ریزه‌ی جنس) له ئافره‌تان 75% له‌سه‌ر پیاوان زیاتره ، واته ئه‌گه‌ر پیاوان 25 جار حه‌ز به‌و كرداره بكه‌ن ئوا ئافره‌تان 75 جار ئاره‌زوومه‌ندی ئه‌و كردارهن – نه‌ك كرداری ئیستمناء – به‌ڵكو گه‌یشتن به پیاوان و هاوسه‌رێتی ئه‌نجامدان .
بۆیه زانایان ڕایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بێت و ئافره‌تان به‌و ڕێژه زۆره حه‌زیان له پیاوان نه‌بوایه ئه‌وا هیچ ئافره‌تێك له‌م جیهانه‌دا هه‌رگیز به ئاسانی خۆی نه‌ده‌دا به ده‌ست پیاوه‌وه ، چونكه پیاو كرداری جوتبوونی خۆی ئه‌نجام ده‌دات و به‌س ، به‌ڵام شوێنه‌وارێكی قووڵ و زۆر كێشه‌ی جیاواز بۆ ئافره‌ته جێ ده‌هێڵێ وه‌كو ئازاره‌كانی حه‌یز و نیفاس ، منداڵبوون و په‌روه‌رده‌كردنی و پارێزگاری كردن لێی .
حوكمه‌كه‌ی له قورئاندا چییه ؟
خوای گه‌وره له‌سوره‌تی (المؤمنون) و ئایه‌ته‌كانی 5 و 6 و 7 ده‌فه‌رموێت :
((والذین هم لفروجهم حافظون (5) إلا على أزواجهم أوماملكت أيمانهم فإنهم غير ملومين (6) فمن ابتغة ورا‌ء ذلك فأولنك هم العادون(7) )
واته : ئه‌وانه‌ی داوێنی خۆیان ده‌پارێزن (5) مه‌گه‌ر ته‌نها له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری شه‌رعی خۆیان نه‌بێ یان له‌گه‌ڵ كه‌نیزه‌ك (جاریه) كهبووبن به خاوه‌نیان بێگومان ئه‌وانه سه‌رزه‌نشت كراونین (6) ئینجا هه‌ركه‌سێك به‌دوای شتی تردا بگه‌ڕێ جگه له‌و دوانه واته داوێن پیسی بكات و له‌گه‌ڵ خێزانی خۆی له‌ڕێگه‌ی(كۆم)ه‌وه جوتببێ یان له‌گه‌ڵ گیانداران وه‌یان به ده‌ست خۆی ره‌حه‌ت بكات (ئیستمناء) ،ئه‌وا ئه‌وكه‌سانه سته‌مكارن و له‌ڕێگه‌ی ڕاست لایان داوه و سنوری شه‌رعی خودای په‌روه‌ردگاریان شكاندووه (7) .
زیانه‌كانی چین ؟
1 . توشی به‌ربه‌ركانێی ده‌روونی دێن و هه‌ست به په‌شیمانی و كه‌م و كوڕی و ترس ده‌كه‌ن دوودڵ ده‌بن و ترسیا له‌به‌كه‌م سه‌یركردنیان هه‌یه له ناو كۆمه‌ڵگادا .
2 . له‌شی تووشی بێ هێزی و بێ تاقه‌تی و كه‌م بینین دێت .
3 . خووگرتن بهورژاندن له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌وه ، به‌بێ ده‌ست ناوروژێن به‌ڕاده‌یه‌ك وای لێدێت كه زۆر ناڕه‌حه‌ت نه‌بێت و ئه‌و ئهندانه نه‌جولێت به‌تایبه‌تی دوای پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌مه‌ش بهوشێوهیهكی به‌بڵاو و دیاره به‌تایبه‌تی لای ئافره‌تان .
4 . ده‌بێته هۆی له‌بیر چوونه‌وه و له‌یاد چوون .
5 . ده‌بێته هۆی پشت كووڕی و ئازار گه‌یاندن به بڕبڕه‌كانی پشت .
6 . كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵدان و فڕێدانی مه‌نی چونكه منداڵ له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵدای به‌هێز و به‌تاوی مه‌نی یه‌وه بۆناو ڕه‌حمی ئافره‌ته‌كه دروست ده‌بێت و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه خوای ده‌فه‌رموێت (خلق من ما‌ء دافق) واته (ئاده‌میزاد دروستكراوه له ئاوێكی هه‌ڵقوڵاو).
7 . توانای خستنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نابێت زۆرجاریش ده‌بێته هۆی نه‌زۆركی .
8 . كه‌مبوونه‌وه‌ی هێزی ده‌ماره‌كانی قاچی و ده‌ستی ئه‌مه‌ش له‌كاتی ئیشه قورسه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت .
9 . به‌رده‌وامی ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی زوو مه‌نی هاتنه‌وه له پاش ڕۆژی پێكه‌وه‌نانی خێزانی‌دا ،ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی تام وچێژ وه‌نه‌گرتنی ڕاسته‌قینه‌ی توخمی .
10 . ده‌بێته هۆی له كاركه‌وتنی ئامێری هه‌ستیاری .
11 . ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام ئه‌م كرداره ده‌كه‌ن كه چوونه ته‌مه‌نه‌وه ئه‌وه تووشی لهرهزهلهری ده‌ست ده‌بن ..
12 . لابردرنی ڕه‌ونه‌قی ده‌موچاو .
13 . قۆپانی ڕوومه‌ت بۆناوه‌وه .
14 . ده‌بیته هۆی دڵته‌نگی و خه‌فه‌تباری .
چاره‌سه‌ره‌كه‌ی چییه ؟
1 . با پێش ئه‌نجامدانی ئه‌م كرداره بیر له سزاكه‌ی بكاته‌وه ، بیر له‌وه بكاته‌وه كه چه‌ند زه‌ره‌ر و زیانی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه ببیر له‌وه بكاته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامانی نه‌دات چاكه و پاداشتێكی گه‌وره و ته‌ندروستییه‌كی باش له به‌رده‌میدایه ، بیرله مردن و ڕۆژی دوایی و زیندووبوونه‌وه بكاته‌وه .
2 . پیكهێنانی خێزان ، وه ئه‌گه‌ر بۆی نه‌كرا با به‌ڕۆژوو بێت ئه‌مه له صه‌حیحی أمام بوخاری و مسلم دا هاتووه .
3 . یادی خوای گه‌وره بكات و زیكره‌كان بخوێنێ .
4 . كاتێ كه چووه حه‌مام بۆ خۆشوشتن ئه‌وا تا پێی ده‌كرێ ده‌ست نه‌دات له ئه‌ندامی زاوزێی و شه‌یطان به نه‌عله‌ت كات و خۆی بپارێزێ به خوا لێی ..
وته‌یه‌كی عه‌ره‌بیش هه‌یه ده‌ڵێ (الوقایة خیر من العلاج) واته : خۆپاراستن باشتره له چاره‌سه‌ركردن .
كه‌واته گه‌ر تۆ كه‌سێكی ئه‌م كاره قێزه‌ونه ئه‌نجام ده‌ده‌ی و ئێستا ئه‌م هه‌موو زه‌ره‌رو زیانانه‌ی ئه‌م كرداره‌ت بۆ ڕوون بۆوه ده ئێستا بڕیار بده كهوازی لێبهێنی بۆ ئه‌وه‌ی له توندروستییهكی باش‌دا بژیت ، وه ئه‌وشت له یاد بێت كهلهبهرامبهری تاوان و گوناهێكدا به‌رده‌وام ده‌رگای لێخوش‌بوون كراوه‌یه ، وه گه‌ر له‌و كه‌سانه نی .. هه‌وڵ بده ئه‌وانه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن وازیان پێ لێ بێنیت ..
كۆتای به وته‌كه‌ی ئیمامی عه‌لی دێنین كه ده‌ڵێت ( زۆر جار ئاره‌زوو و ڕابوردنی سه‌عاتێك غه‌می درێژ خایه‌ن بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌جێدێڵێ)
درود و سڵاو بڕژێت به‌سه‌ر پێشه‌وامان محمد
له دوعای به خێر بێبه‌شمان مه‌كه‌ن.
.
تكایه بلاوی بكه‌وه و له‌وخێره گه‌وره‌یه به‌شداربه
——–
_________________________________