مۆز بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌چه‌ڵی
لای هه‌موو كه‌س كه‌چه‌ڵی شتێكی نه‌خوازراوه‌و هه‌موو كاتیش بیر له‌چاره‌سه‌ركردنی كراوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت شارستانه دێرینه‌كانیش هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌یه‌ی چاره‌سه‌ریانداوه.
ماڵپه‌ڕی (سه‌قافه‌و علوم) بڵاویكرده‌وه، له‌شارستانه دێرینه‌كاندا بیر له‌دۆزینه‌وه چاره‌سه‌ربۆ كه‌چه‌ڵی كراوه ، له‌لای فیرعه‌ونه‌كان یاخود میسریه كۆنه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌چه‌ڵی، چه‌وری شێر‌و پشیله‌و سه‌گی ده‌ریایی و تیمساح‌و ڕێوی و مار تێكه‌ڵ كراوه‌و دراوه له‌پێستی سه‌ر بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ، دواتر ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتوه‌و موی سه‌ر ده‌ستی به‌گه‌شه‌كردن كردۆته‌وه.
چاره‌سه‌ری كه‌چه‌ڵی له‌لای یۆنانیه‌كان به‌مشێوه‌یه بوه، تێكه‌ڵكردنی ماده‌ی (ئه‌فیون) له‌گه‌ڵ تور‌و پاشه‌ڕۆی كۆتر‌و شێلم‌و به‌هارات، بۆماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك ئه‌و كاره دوباره كراوه‌ته‌وه، ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ی یۆنانیه‌كان ساڵی (1995) له‌لایه‌ن توێژه‌ره‌وانه‌وه پشت ڕاستكرایه‌وه‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، كه ئه‌وه باشترین چاره‌سه‌ره بۆ كه‌چه‌ڵی.
ئه‌مازۆنه‌كان مۆزی گه‌رم كراویان بۆ كه‌چه‌ڵی به‌كارهێناوه، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی له‌تكردنی مۆز‌و تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ ئاوی گه‌رم.
باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كه‌چه‌ڵی له‌لای ڕۆمانیه‌كان بریتی بوه له‌تێكه‌ڵكردنی مشك‌و ددانی ئه‌سپ‌و هه‌ندێك چه‌وری، یاخود به‌كارهێنانی ئه‌ندامی زاوزێی گوێدرێژ، ئه‌ویش پاش سوتاندنی تابۆته خۆڵه‌مێش، ئه‌و خۆڵه‌مێشه له‌گه‌ڵ میزی ئه‌و كه‌سه تێكه‌ڵ كراوه كه‌ویستویه‌تی چاره‌سه‌ره‌كه‌ی بۆ بكرێت.
له‌كۆندا‌و له‌لای هۆزی (فایكینگ) سه‌هۆڵ وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ كه‌چه‌ڵی به‌كارهاتوه، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی تێكه‌ڵكردنی سه‌هۆڵ له‌گه‌ڵ به‌شی دواوه‌ی قاز‌و خستنه سه‌ر پێستی سه‌ر.
هندییه سوره‌كان چاره‌سه‌ری كه‌چه‌ڵیانكردوه له‌ڕێگه‌ی پاشه‌ڕۆی مانگا یاخود پاشه‌ڕۆی مریشك.
—————————————————————–
و: شادان مسته‌فا
_________________________________