زیان به‌پیاوان ده‌گه‌یه‌نێت

زیان به‌پیاوان ده‌گه‌یه‌نێت

له‌نوێترین توێژینه‌وه‌ی‌ زانایانی‌ پزیشكیدا ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌و كوشنانه‌ی‌ ئۆتۆمبێل كه‌ گه‌رمیان تێدایه‌، هۆكارێكه‌ بۆ تووشبوونی‌ پیاوان به‌نه‌زۆكی‌.

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ ماڵپه‌ڕی‌ له‌پێناو ته‌ندروستیتدا له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ ئه‌مریكیدا ئاشكراكراوه‌، گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی‌ كوشنی‌ ئۆتۆمبێل هۆكارێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ گه‌رمی‌ به‌رهه‌مهێنی‌ ئۆرگانی‌ پیاوان له‌چاو گه‌رمی‌ ئاسایی‌ جه‌سته‌دا بۆ دوو هێنده‌ به‌رزببێته‌وه‌، ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ی‌ سپێرم‌و جوڵه‌‌و تێكدانی‌ كوالێتییه‌كه‌ی‌.

بووته‌ی‌ شاره‌زایان، به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌‌و ئاسایی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ سپێرمی‌ پیاوان یه‌ك پله‌ له‌خوار گه‌رمی‌ جه‌سته‌وه‌ دروست ده‌بێت.
له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیشدا ده‌ریانخستووه‌، ئه‌گه‌ر پیاوان بۆ ماوه‌ی‌ (11) خوله‌ك لاپتۆپ له‌سه‌ر ڕانه‌كانیان دابنێن، ئه‌وا به‌هه‌مان شێوه‌ یه‌ك پله‌ گه‌رمی‌ جه‌سته‌یان زیادده‌كات، دوباره‌بونه‌وه‌شی‌ كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر كۆئه‌ندامێ‌ زاوزێ‌و توشی‌ نه‌زۆكیان ده‌كات.
—————————————————————-
و: نیاز جه‌لال


 _________________________________

You may also like...