زۆر خواردنی مه‌ترسیداره
ژوری ده‌رمانسازانی ویلایه‌تی (هیسن)ی ئه‌ڵمانیا هۆشداری ده‌دات له‌زۆر به‌كارهێنانی ده‌رمانه ئازار شكێنه‌كان كه هه‌ندێك كاریگه‌ری لاوه‌كی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ جێده‌هێڵێت.
ماڵپه‌ڕی (24) بڵاویكرده‌وه، ده‌رمانسازه‌كان ڕونیانكردۆتهوه (پاراسیتامۆڵ) زیان به‌جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئازارێكی زۆری هه‌بو بۆ شكاندنی ئازاره‌كه‌ی ده‌بێت لهژهمێك زیاتر حه‌په‌كه نه‌خوات، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌شی كێشه‌ی ته‌ندروستی جگه‌ریان هه‌یه نابێت بیخۆن چونكه فشار ده‌خاته سه‌ر جگه‌ر.
ده‌رمانه ئازار شكێنه‌كان لهپێكهاتهكانیاندا ترشی (ئه‌ستیل، سالیسلیك، دیكلۆفیناك، ئهیپۆپرۆفینو ناپرۆكسین) هه‌یه‌و سوڕی خوین چالاك ده‌كه‌ن به‌و هۆیه‌وه به‌شیاو دانانرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ئه‌نجامی برینێكه‌وه حاڵه‌تی خوێنبه‌ربونیان هه‌یه، به‌تایبه‌تی ئازار شكێنی ئه‌سپرین كه پێكهاته‌كه‌ی ترشی ئه‌سیتیل سالیسیلیكه.
خواردنی ده‌رمانه ئازارشكێنه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته هۆی دروستبونی ئازار له‌گه‌ده‌دا، هه‌ستیاری دروست ده‌كات، ئاسته‌نگ بۆ نه‌خۆشانی ڕه‌بو دروست دهكاتو كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر ده‌رمانی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن هه‌یه.
بۆ ئه‌وه‌ی توشی گرفتی ته‌ندروستی نه‌بنه‌وه پێویسته به‌ڕاوێژی پزیشك ده‌رمانه ئازار شكێنه‌كان به‌كاربهێنرێت.
—————————————————————-
و : نیاز جه‌لال
_________________________________