له ساڵی (1946)وه به‌رهه‌مه‌كانی كردووه‌ته بازاره‌وه
كارگه‌ی (ferrero) كارگه‌یه‌كی ئیتاڵیه بۆ دروستكردنی چه‌ندین جۆر شۆكۆلاده له ساڵی (1946)وه به‌رهه‌مه‌كانی كردووه‌ته بازاره‌وه و له‌ئێستاشدا له‌هه‌موو جیهاندا شۆكۆلادهكانی له بازاڕه‌كاندا به‌رچاوده‌كه‌وێت.
سایتی (بریگیتێ)ی ئه‌ڵمانی بڵاوی كرده‌وه ، كه له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونی فه‌ره‌نسا هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ناوی منداڵه‌كه‌ی بنێت (nutella) ناوی منداڵه‌كه‌ی ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌رشوێنێك گوێت له‌م ناوه بێت ڕاسته‌وخۆ وا ده‌زانیت باسی شۆكۆلادهی نوتێلا ده‌كرێت.
(nutella) واتاكه‌ی (nut) گوێز و (Ella) ناوی كچه، بۆیه هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ناوی منداڵه‌كه‌ی بنێت (nut ella) به‌ڕه‌زامه‌ندی خێزانه‌كه‌ی ته‌نها Ella ده‌هێڵنه‌وه كه ناوی منداڵه كچه‌كه‌ی بنێت، تاوه‌كو ناوی منداڵه‌كه له‌ناوی ئه‌م شۆكۆلادهیه نه‌چێت، چونكه منداڵه‌كه هیچ تاوانێكی نیه كه گه‌وره بوو هاوڕێكانی گاڵته‌ی پێبكه‌ن كه ناوه‌كه‌ی ناوی شۆكۆلادهیه یاخود دایك و باوكه‌كان ده‌توانن ناوێكی تر له منداڵه‌كانیان بنێن.
—————————————————————-
و: ژوان فه‌وزی
_________________________________