ئه‌م جۆره‌ حه‌ب و ده‌رمانانه‌ مه‌خۆن

ئه‌م جۆره‌ حه‌ب و ده‌رمانانه‌ مه‌خۆن

لیژنه‌ی‌ چاودێری‌ ده‌رمانی‌ ته‌ندروستی‌ (52) حه‌ب و ده‌رمانی‌ له‌ئه‌ڵمانیادا ده‌ركردووه‌، كه‌ بۆ له‌مه‌ودوا نابێت له‌ ده‌رمانخانه‌كاندا بفرۆشرێن یاخود پزیشكیش نابێت بۆ نه‌خۆشه‌كانی‌ بنوسێت، كه‌ له‌و حه‌ب و ده‌رمانانه‌ ده‌رمانی‌ چاره‌سه‌ری‌ به‌رزی‌ په‌ستانی‌ خوێن و سه‌رئێشه‌ی‌ به‌رده‌وامیشی‌ تێدایه‌:
ئاژانسی‌ چاره‌سه‌ری‌ پزیشكی‌ ئه‌وروپی‌ (EMA) ئاگاداریه‌كی‌  بڵاوده‌كردۆته‌وه‌، كه‌ (700) ده‌رمانی‌ چاره‌سه‌ر له‌ئه‌وروپادا چیتر بۆ نه‌خۆش له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه‌ نه‌نوسرێت و له‌ده‌رمانخانه‌كانیشدا نه‌فرۆشرێن، كه‌ (52) جۆر له‌م ده‌رمانی‌ چاره‌سه‌رانه‌ له‌ئه‌ڵمانیادا به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌پاش تاقیكردنه‌وه‌ی‌ حه‌ب و ده‌رمانه‌كانه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ وه‌ك پێویست دروست نه‌كراون له‌لایه‌ن كارگه‌ی‌ حه‌ب و ده‌رمانی‌ فه‌ره‌نساوه‌ و زیانه‌كانی‌ زۆرن، به‌تایبه‌تی‌ ئه‌و ده‌رمانی‌ چاره‌سه‌رانه‌ی‌ كه‌ دروستكراوی‌ كارگه‌ی‌ (Generika)ه‌ن.
ناوی‌ حه‌به‌كانیش ده‌توانن له‌ڕێی‌ ئه‌م لینكه‌وه‌ بزانن.
—————————————————————–
و: ژوان فـه‌وزی‌


 _________________________________

You may also like...