پێشنوێژی مزگەوتی مەككە ئەم دوعایانەی بۆ پێشمەرگەو كوردستان كرد

A8178

پێشنوێژی مزگەوتی مەككە دوعا بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە دەكات كە خوای گەورە بیانپارێزێت و بەسەر دوژمنەكانیاندا سەریان بخات.

شێخ ماهر ئەلمعیقلی پێشنوێژی مزگەوتی مەككەو بەناوبانگترنی قورئان خوێنی سعودیە، لەسەر پەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەبارەی هەرێمی كوردستانەوە پۆستێكی بڵاوكردتەوەو نوسیویەتی: خوایە گیان برا موسڵمانەكانمان لەكوردستان بپارێزە، خوایە گیان بەسەر دوژمنەكانیاندا سەریان بخەیت.

ئەوەشی وتوە:خوایەگیان خۆڕاگریان پێ ببەخشیت بەرانبەر بەو شەڕەی روبەڕوویان بووەتەوە.

ئەو وتارخوێنەی مزگەوتی مەككە بۆ ئەو پۆستەشی كە لەفەیسبوك بڵاویكردوەتەوە وێنەی پێشمەرگەیەكی داناوە كە لەسەنگەرەكانی بەرگریدایەو ئاڵایەكی كوردستان لەپشتیەوەیە.

ئه‌مه‌ش لینكی په‌یجه‌كه‌: كلیك لێره‌ بكه‌

 


 _________________________________

You may also like...