گڵۆڵه‌ی گوگڵ كه‌وته لێژی
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمپانیای Stat Counter رێژه‌ی به‌كارهێنانی ماڵپه‌ڕی گوگڵ كه به‌ربڵاوترین ماڵپه‌ڕی گه‌ڕانه، له‌بازاڕی ماڵپه‌ڕه تایبه‌ته‌كانی گه‌ڕان له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ خوار له‌سه‌دا 75 دابه‌زیوه.
ئه‌م دابه‌زینه به ره‌نگدانه‌وه‌ی پێشكه‌وتنی هه‌ردوو ماڵپه‌ڕی هاوشێوه‌ی یاهوو و بینگ داده‌نرێت كه به‌شێوه‌یه‌كی پله‌به‌پله، توانیویانه كۆنتڕۆڵه كلاسیكییه‌كه‌ی گوگڵ له‌بازاڕی گه‌ڕانی ئه‌مه‌ریكادا بشكێنن.
مانگی رابردوو رێژه‌ی به‌كارهێنانی یاهوو له ئه‌مه‌ریكا بۆ دووه‌مین مانگ له‌سه‌ر یه‌ك باشتر بوو. له‌مانگی دیسه‌مبه‌ردا له‌سه‌دا 10.4 بووه به‌ڵام له‌ساڵی نوێ‌دا بۆ له‌سه‌دا 10.9 به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌نرێت. ماڵپه‌ڕی گه‌ڕانی مایكرۆسۆفتیش واته بینگ رێژه‌كه‌ی له 12.1 له‌سه‌ده‌وه بۆ 12.4 به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ستات كاونته‌ر له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا گوگڵ ته‌نها له‌سه‌دا 74.8ی بازاڕی گه‌ڕانی له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆنتڕۆڵ كردووه‌و هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ش وێبگه‌ڕی فایهرفۆكسه كه ماڵپه‌ڕی گه‌ڕانی دیفهڵتی كردووه به یاهوو و وازی له گوگڵ هێناوه.
تائێستاش گوگڵ سایتی گه‌ڕانی دیفهڵتی وێبگه‌ڕی سهفارییه كه سه‌ربه كۆمپانیای ئه‌پڵه به‌ڵام ئه‌مساڵ رێكه‌وتنی په‌یوه‌ندیداری نێوانیان كۆتایی دێت بۆیه ئه‌گه ئه‌پڵیش وازی لێ بهێنێت و پشت به ماڵپه‌ڕێكی تری گه‌ڕان ببه‌سێت، ره‌نگه گوگڵ توشی پاشه‌كشه‌ی زیاتر ببێت.
هه‌رچه‌نده گوگڵ له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پاشه‌كشه‌ی كردووه به‌ڵام تائێستاش نزیكه‌ی له‌سه‌دا 90ی بازاڕی گه‌ڕانی ئه‌وروپای گرتووه.
خه‌ندان
http://www.xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=24598&Jor=14#
_________________________________